سووریا.. له هێرشێكی فراواندا 15 سه‌ربازی سه‌ر به حكومه‌ت كوژران
له هێرشه‌كه‌دا چه‌ندین جۆر چه‌ك باكارهێنراون.. برینی زۆربه‌ی برینداره‌كانیش سه‌خته

K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگری سه‌ربازیی سوپای سووریا له ناوچه‌ییه‌كی بیابان له ناوه‌ڕاستی ئه‌و وڵاته، 15 سه‌رباز كوژران و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر ئاژانسی هه‌واڵی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، هێرشه‌كه تیرۆرستی بووه و له هێرشه‌كه‌دا جۆره‌ها چه‌كی جیاواز باكارهاتووه و 13 سه‌رباز كوژراون و 18ی دیكه‌ش برینداربوون.
سانا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هێرشه‌كه له كاتژمێر 1:30 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه.
روانگه‌ی سووریش به هه‌مان شێوه گوتی: هێرشه‌كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له نزیك وێستگه‌ی سێیه‌م له بیابانی ته‌دمور له سنووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌مس ئه‌نجامدراوه و له ئه‌نجامدا 15 سه‌ربازی سوپای سووریا كوژران و 18ی دیكه‌ش برینداربوون، برینی زۆربه‌یان سه‌خته، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان روو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی قسه‌یان بۆ روانگه‌ی سووری كردووه، چه‌كدارانی داعش ره‌وشی كه‌شوهه‌وا و شه‌پۆلی خۆڵبارینیان به هه‌ل زانیوه و هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
H.B