20 هه‌زار خۆبه‌خشی بیانی له ئۆكرانیا شه‌ڕی رووسیا ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا داوا لە ئەمه‌ریکا دەکات لەرووی بەرگری ئاسمانیەوە هاوکاری وڵاتەکەی بکات

K24- هه‌ولێر:
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا رایگەیاند: 20 هەزار خۆبەخشی بیانی لە ئۆکرانیان و شەڕی دژ به رووسیا دەکەن.
دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا ئاشکرای كرد، تا ئێستا ژمارەی ئەو خۆبەخشە بیانیانەی خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئۆکرانیا و شەڕی دژی رووسیا دەکەن، گەیشتووەتە 20 هەزار کەس.
کولێبا گوتی: زۆربەی ئەو خۆبەخشانە لە وڵاتانی ئەوروپیەوە هاتوون، چونکە زۆرێك رقیان لە رووسیایە، بەڵام نەیانتوانیوە ئاشکرای بکەن، ئێستاش لەگەڵ داگیرکارییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا، دەرفەتێک هاتووه‌ته پێشیان، بۆ ئەوەی خۆیان بگەیێننە ئۆکرانیا و دژی رووسیا شەڕ بکەن.
وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا داوا لە ئەمه‌ریکاش كرد، لەڕووی بەرگری ئاسمانیەوە هاوکاری وڵاتەکەی بکات.
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B