له ئه‌نجومه‌نی سێناتی ئه‌مه‌ریكاوه باس له بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق ده‌كرێت
باڵیۆزی راسپێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق بڕیاری دادگای فیدراڵ به نموونه‌یه‌كی زه‌قی كێشه‌كانی هه‌ولێر به‌غدا ده‌هێنێته‌وه

K24- هه‌ولێر:
ئالینا رۆمانۆوسکی كه بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له عێراق راسپێردراوه، دووپاتیكرده‌وه، یه‌كێك له ئه‌ركه له‌پێشینه‌كانی له عێراق ئه‌وه ده‌بێت، كه هه‌وڵ بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بدات.
ئه‌م گوتانه‌ی باڵیۆزی راسپێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق له میانه‌ی لەمیانەی کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی سیناتی ئەمه‌ریکا بۆ متمانەبەخشین و پەسەندکردنی باڵیۆزی نوێی ئەمه‌ریکا لە عێراق هاتوون و گوتی: یەکێك لە ئەرکە لە پێشینەکانم ئەوە دەبێت، کە هەوڵبدەین هەولێر و بەغدا پەیوەندییەکی باشیان هەبێت و بتوانن به‌یه‌کەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن، چونکە بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌نێوان ئەو دوو حکومەتە بۆ سەقامگیریی عێراق گرنگە.
ئالینا رۆمانۆوسکی له درێژه‌ی گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، زۆربەی کات بۆچوونی جیاواز لەسەر پرسەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە، بۆ نموونە چەند رۆژێك لەمەوبەر بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی هەبوو لەبارەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان و دەمەوێت ئەوە بڵێم: کە ئەگەر من پەسەند کرام و کرامە باڵیۆز، یەکێك لە ئەرکە لە پێشینەکانم ئەوە دەبێت کە هەوڵبدەین و کار بکەین بەوەی ئەو دوو لایەنە پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، دەمانەوێت هه‌ولێر و به‌غدا هاوبەش و هاوپەیمانێکی باش بن و بتوانن به‌یه‌كه‌وه ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوانیان دروست بکەین، چونکە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو دوو حکومەتە بۆ خۆشگوزارانی و سەقامگیریی عێراق گرنگە.
H.B