هێمن هه‌ورامی: به‌شێك ده‌بین له چاره‌سه‌ر
سیناریۆكانی به‌رده‌م هه‌واری یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ جۆری چاره‌سه‌ری پرسی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆن نابێت و ده‌یه‌وێت به‌شێك بێت له چاره‌سه‌ر.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، هێمن هه‌ورامی گوتی: كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان واده‌ی كاركردنی ته‌واو بووه و پێویستی به درێژكردنه‌وه‌ی یاسایی هه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنیش پێویستی به یاسایه.
گوتیشی: فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان چ رێككه‌وتنێك له نێوان خۆیاندا بكه‌ن، ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كێشه‌مان نابێت، چونكه ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له چاره‌سه‌ر.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كان رێكبكه‌ون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به پێی ئیستیحقاق كۆمیسیۆن كارا بكه‌نه‌وه، یان هه‌مواری یاسای كۆمیسیۆن بكرێت، یاخود رێكبكه‌ون وه‌ك خۆی به‌رده‌وام بێت یانیش بڕیار بده‌ن له په‌رله‌مان یاسای كۆمیسیۆن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه بكات، ئه‌وا سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هیچ كێشه‌یه‌كی نابێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆن رێكبكه‌ون.
هێمن هه‌ورامی داوایشی له فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان كرد پرسی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به‌غدا تێكه‌ڵی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی له هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یاسای كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه و ئه‌وه ته‌نیا په‌رله‌مانی كوردستانه ده‌توانێت یاساكه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه یاخود هه‌مواری بكات.