هه‌واڵده‌رێكی ئاژانسی ئه‌منی روسی (FSB) ده‌ڵێت شكستی ته‌واو-مان هێناوه
"رووسیا هیچ رێگه‌یه‌كی نییه بۆ ده‌ربازبوون"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
هه‌واڵده‌رێكی هه‌واڵگری ئاژانسی ئه‌منی رووسی له‌ر اپۆرتێكدا وه‌سفی شه‌ڕ به "شكستی ته‌واو" ده‌كات كه به‌راوردی ده‌كات به داڕمانی "ئه‌ڵمانیای نازی".
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه تایم هه‌واڵده‌رێكی ئاژانسی ئه‌منی رووسیا راپۆرتێكی 2000 وشه‌ی نووسیوه و پێیوایه سوپای رووسیا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا هیچ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، به‌ڵكو شكستی هێناوه و شكستی زیاتر ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رگریكارانی ئۆكرانیا كه پسپۆرانی بواری جه‌نگی رووسیای تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، له نێویاندا سه‌رۆكی رووسیاش.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌و هه‌واڵده‌ره ژماره‌ی كوژراوانی رووسیا له ئۆكرانیا به‌ته‌واوی زیاتره له 10 هه‌زار سه‌رباز -ئه‌ویش ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه ئۆكرانییه‌كان باسی ده‌كه‌ن- كه زۆر زیاتره له‌كوژرانی ئه‌و 498 سه‌ربازه‌ی كه كرملین به فه‌رمی رایگه‌یاند كه له به‌ره‌كانی جه‌نگدا كوژراون.
ئه‌و هه‌واڵگرییه‌ی ئاژانسی ئه‌منی رووسیا كه جێماوی ده‌زگای هه‌واڵگری یه‌كێتی سۆڤییه‌تی پێشووه(KGB)، تووشی سه‌رزه‌نشتكردن یووه به‌هۆی شكستی هێزه‌كانی مۆسكۆ كه نه‌یانتوانیوه به‌ره‌وپێشچوونی ته‌واو بكه‌ن له ئۆكرانیا، وێرای ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت به‌رپرسێكی باڵای ئاژانسی ئه‌منی رووسی (FSB) هۆشداری له‌سه‌ر داگیركردنه‌كه داوه‌ته پۆتن.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵده‌ره‌ی ئاژانسی ئه‌منی رووسی (FSB) ئاشكرای ده‌كات كه حكومه‌تی رووسیا له به‌شێك له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ په‌یوه‌ندی پچڕاوه به هه‌ندێك له تیمه‌كانی سوپاوه كاتێك چوونه‌ته ناو قوڵایی ئۆكرانیاوه بۆیه نه‌توانراوه تا ئێستا ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوانی به‌ره‌كانی جه‌نگیان چنگكه‌وێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵده‌ره‌ی ئاژانسی ئه‌منی روسی (FSB) ده‌ڵێت: " به‌رپرسانی ئاژانسی ئه‌منی روسی (FSB) داوا له پۆتن ده‌كه‌ن ئاستی كاریگه‌ری سزاكانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و ده‌وڵه‌تانی تری وه‌ك ژاپۆن و كۆریای باشوور وكه‌نه‌دا و ئۆسترالیا-یان بۆ هه‌ڵسه‌نگێنن"، هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی نا لۆژیكی بیرده‌كه‌ینه‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای سۆزداری، پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك نیشانده‌ده‌ین و به‌رزده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رگیز هیوای وامان نه‌هاتۆته‌دی، به‌ڵام له‌ناكاو تووشی شتێك ده‌بین كه چاوه‌ڕێی ناكه‌ین".
ده‌شڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رووسیا هیچ رێگه‌یه‌كی نییه بۆ ده‌ربازبوون، هیچ بژارده‌یه‌ك نییه بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن، ته‌نیا شكسته".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ئه‌منی روسی (FSB)، ره‌مه‌زان قه‌دیرۆڤ سه‌رۆكی چیچان كه پاڵپشتی پۆتن ده‌كات بڕیاری داوه تیمێكی خۆبه‌ختكار بنێرێت بۆ شه‌ڕكردن دژی ئۆكرانییه‌كان و تیمێكی تیرۆركردن بۆ كوشتنی زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا، به‌ڵام هه‌تا ئه‌گه‌ر زیلینسكی-یش بكوژرێت رووسیا هیچ هه‌لێكی نییه بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ئۆكرانیا.
نووسیویه‌تی: "بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی هیچ به‌رگریكردنێكی ئۆكرانییه‌كان نه‌هێڵین ئه‌وا پێویستمان به 500 هه‌زار كه‌س هه‌یه، وێرای پاڵپشتیكردن و لۆجستی بۆ ناو ئۆكرانیا به ته‌واوی".
هه‌روه‌ها له راپۆرتی ئه‌و هه‌واڵده‌ره‌دا هۆشداری ده‌دات كه پرۆسه‌كه درێژه نه‌كێشێت بۆ مانگی حوزه‌یران (یۆنیۆ-ی 2022) و كۆتایی به جه‌نگ بهێنرێت، چونكه به هاتنی مانگی حوزه‌یران شتێكمان نامێنێت به‌ناوی ئابووری".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ناتوانین خۆمان ده‌ربازبكه‌ین له‌و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌سه‌رمانه و رووبه‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی بینه‌وه وه‌ك هیتله‌ر له ساڵی 1939، دوای ئه‌وه‌ی به‌راوردی وشه‌ی Z ی سه‌ر تانك و ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان به‌راورد ده‌كرێت به خاچه شكاوه‌كه‌ی هیتله‌ر كه له‌جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌كاری هێنا".
ته‌نیا نزیكه‌ی 2 هه‌فته به‌سه‌ر پرۆسه‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه تێپه‌ڕ نه‌كردووه گه‌چی ئاسه‌واره خراپه‌كانی به ته‌واوی دنیاوه دیاره، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بكه‌وێته جێبه‌جێكردنه‌وه به رێگری له نه‌وتی رووسیا بۆ به‌نده‌ره‌كانی جیهان ئه‌وا بازاڕی نه‌وت به‌ته‌واوی نرخێك به خۆیه‌وه ده‌بینێت كه وێنه‌ی نه‌بێت له دنیادا، بۆیه له‌گه‌ڵ راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ئه‌منی رووسی (FSB) كه هۆشدارییه‌كی ته‌واوه بۆ رووسیا لیودمیلا ناردسۆڤا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی رووسیا و دۆستی پۆتن له چاوپێكه‌وتنێكدا رۆژی 4ی مارس (ئاداری 2022) ده‌ڵێت: "ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌و سه‌ربازه رووسییانه‌ی له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا كوژراون زۆر زیاتره له‌وه‌ی كه كرملین رایگه‌یاند"، وتیشی: "وه‌زیری به‌رگری رووسیا زیانه‌كانی جه‌نگ ئاشكراناكات و ره‌تیده‌كاته‌وه ئاشكرای بكات كه ئه‌مه‌ش گومانی لا دروستكردووین".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندریه كۆزیریڤ وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌سه‌رده‌می بۆرس یه‌ڵسن له تویتێكدا كه رۆژنامه‌ی ده‌یلی میل-ی به‌ریتانی گواستویه‌تییه‌وه، نووسیویه‌تی: "هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پۆتن بۆ جه‌نگ هه‌ڵه بوو، كارێكی نا عه‌قلانی بوو، پشتی به پرۆپاگه‌نده‌ی درۆ به‌ست".