مه‌سرور بارزانی بۆ شاندێكی ئه‌مه‌ریكا: ئاماده‌ی دانووستانین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
بڕیاری دادگای ئیتیحادی له باره‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە

K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێشوازی له شاندێكی ئه‌مه‌ریكایی به سه‌رۆكایه‌تی ماتيۆ توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق كرد و له‌و میانه‌یه‌دا رایگه‌یاند، بڕیاری دادگای ئیتیحادی له باره‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و خزمەت بە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و سەقامیگریی و ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات و ئێمه ئاماده‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له رێگه‌ی دانووستانه‌وه.
شاندەکە پێكهاتبوو له جەنەراڵ جۆن برێنان، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، جينيفهر گاڤيتۆ، جێگری ياريدەدەرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى عێراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ، جێگری ياريدەدهرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى رۆژهەڵاتی نزیک و وڵاتانی سوريا، لوبنان و ئوردن، رۆبەرت پاڵادینۆ، كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسی دیکه.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا دوايين گۆڕانکاری و پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى عێراق و بارودۆخى سوریا و ناوچەکە تاووتوێ كران.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جەختیكرده‌وه لە سه‌ر مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، کە ئەم بڕیارە، پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە و خزمەت بە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان و سەقامیگریی و ئارامیی و ئاسایشی عێراق ناکات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دانوستان و لە سەر بنەمای دەستوور دەربڕی.
شاندی ئەمەریکی پشتیوانی خۆیان بۆ بەردەوامی سەقامگیریی ئابووری و سیاسی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو .








