چین چۆن ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌م هه‌موو فشاره دیپلۆماسییه‌ی ئه‌وروپییه‌كان بگرێت؟
"په‌یوه‌ندی په‌كین و مۆسكۆ له‌سه‌ر ئاستی مێژوو و ئابوورییه، به‌ڵام ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمان نین"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
شه‌پۆلێكی پڕ جوڵه و ره‌خنه‌ئامێز له‌لایه‌ن دیپلۆماتكار و به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كانه‌وه له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه، كه رووی له په‌كین كردووه كه ئامرازه‌كانی خۆی به‌كاربهێنێت بۆ فشارخستنه سه‌ر رووسیا تا كۆتایی به داگیركاری ئۆكرانیا بهێنێت.
گفتوگۆی به‌رده‌وامی به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كان له‌گه‌ڵ چین ئه‌و فاكته‌ره‌یه كه رووسیای ته‌واو نیگه‌ران كردووه و لێی ئه‌ترسێت، هه‌رچه‌نده تا ئه‌مساته چین بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام له به‌یاننامه‌كه‌ی 5ی ئادار (مارسی 2022) ی دیمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ئه‌وروپییه‌كان په‌یوه‌ندی به هاوتا چین-یه‌كه‌یه‌وه كردووه، ده‌ڵێت: "چین گرنگیدهره به كۆتاییهاتنی ئه‌م جه‌نگه و جه‌نگی ناوێت".
گۆڤاری فۆرن پۆلسی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "خراپترین مێرده‌زمه بۆ شین جین بینگ-ی سه‌رۆكی چین ئه‌وه‌یه كه له ئۆكرانیا رووده‌دات، وێرای ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری ته‌واوی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه پێ‌درابوو ده‌رباره‌ی داگیركاری رووسه‌كان".
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌و له دوو ئه‌گه‌ردا بوو: پێشبینی ئه‌وه‌ی كه سوپای رووسیا به خێرایی تووشی شكست ببێت، دووه‌میان بێده‌نگبوون له په‌رچه‌كرداری نێوده‌وڵه‌تی".
ره‌نگه گوته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له به‌یاننامه‌كه‌ی 5ی ئادار (مارسی 2022) دا به‌شێك بێت له‌و جیاوازییه‌ی له‌نێوان ئه‌وروپی و چینییه‌كاندا هه‌یه بۆ هه‌وڵی دیپلۆماسی، چونكه مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان چین و رووسیا كه بۆ 70 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌تا ئه‌و ده‌ڵێت: "دیپلۆماته چینییه‌كان ئامرازی ته‌واویان هه‌یه كه جیاوازه، ئێمه پێوانوایه ئه‌وان ئه‌توانن به‌شداربن و هه‌وڵه‌كانیشیان سه‌ركه‌وتوو بێت".
به‌رپرسانی ئه‌وروپاش هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا-یان هه‌یه، بۆ نموونه سكۆت مۆریسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا داوای له چین كرد كه به‌شداری ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتییانه بكات كه ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ململانێ بێنن، یاخود جۆزیب بۆرێل كۆمیسیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا به رۆژنامه‌ی ئه‌لمۆند-ی ئیسپانی راگه‌یاندووه كه په‌كین ده‌شێت بتوانێت ببێته ناوه‌ندگیرێكی هاریكار له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماتی.
بۆرێل له‌و چاوپێكه‌وتنه رۆژنامهنووسییهیدا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ی ئه‌وروپییه‌كان ناتوانین نێوهندگیربین، ئه‌مه روون و ئاشكرایه، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاش ناتوانێت، ئه‌وه‌ی به‌شێك بێت له ناتۆ ناتوانێت، جگه له چین نه‌بێت"، "چین پێویسته ئه‌وه بكات، چونكه ئاگری شه‌ڕ هه‌موو لایه‌ك تێوه‌ده‌گلێنێت، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێت ئه‌وه بكات" ئه‌و وه‌های وت.
چوارشه‌ممه‌ی پێشوو (2ی شوبات) تشانگ جۆن نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی چین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گوتی: "مۆسكۆ و گه‌وره به‌رپرسانی كێڤ پێویسته له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانوستان بكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنایه‌تییه"، ئه‌و پێداگری له‌وه‌كرد كه گرنگترین شت گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دانیشتن و گفتووگۆ.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین كه به سی ئێن ئێن-ی وتووه: "چین پاڵپشتی گفتووگۆی راسته‌وخۆ و دانووستانی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌كات و سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به‌م ململانێیه بهێنرێت".
له‌هه‌مانكاتدا وانگ وین وته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له چوارچێوه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا، وتی: "چین و ئۆكرانیا پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن".
ئه‌م وتانه‌ی وته‌بێژی وه‌زیری ده‌ره‌وه له دوای دانیشتنێكی تایبه‌تی نێوان دیمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا و هاوتا چین-یه‌كه‌ی هات، كاتێك كۆلیبا داوای له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین كرد كه كه‌ڵك وه‌رگرن له‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه‌ی نێوان خۆیان و مۆسكۆ بۆ پێداگری له‌سه‌ر پۆتن بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ بوه‌ستێنێت دژی ئۆكرانیا.
دیپلۆماتكاره ئۆكرانییه‌كان ده‌ڵێن: "كاریگه‌ری چین له‌سه‌ر رووسیا زۆره". ده‌شڵێن: "چین ئه‌توانێت له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش -ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگ بدات له‌سه‌ر ئیدانه‌كردنی كاری داگیكاری رووسیا".
له‌گه‌ڵ ئه‌و گومانه‌ی كه په‌كین ئاماده‌گی تێدا بێت كه پشت به رووسیا ببه‌ستێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا وادهرهكهوێت كه فشار بخاته سه‌ر چین به‌هۆی شوێن پێی له‌سه‌ر رووسیا تا هاوكاربێت بۆ نێوه‌ندگیری و وه‌ستانی شه‌ڕ و په‌لكێشكردنی رووسیا بۆ سه‌ر مێزی گفتووگۆ، جۆزیب بۆرێل كۆمیسیاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی به وردی له‌گه‌ڵ وانگ یی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له رۆژی 7ی ئادار (مارسی 2022) باسكردووه، وته‌بێژێك به‌ناوی كۆمیسیۆنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا به زه نیویۆرك تایمز-ی راگه‌یاندووه: "چین له توانایدایه كاری باش بكات له‌گه‌ڵ مۆسكۆ به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، ئومێدمانوایه چین شوێن ده‌ستی خۆی له پرۆسه‌ی ئاشتی دیاریبكات له رێگه‌ی فشارخستنه سه‌ر مۆسكۆ له پێناو وه‌ستاندنی شه‌ڕ و وا له رووسیا بكات ده‌ستهه‌ڵگرێت له‌و بۆردوومانه بێویژدانانه‌ی سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كانی ئۆكرانیا".
چین و روسیا ماوه‌ی 70 ساڵه په‌یوه‌ندیان به‌هێزه، به‌ڵام كاتێك له 4ی شوبات ڤلادیمێر پۆتن له‌لایه‌ن شین جین بینگ -ی سه‌رۆكی چین-ه‌وه بانگهێشت كرا بۆ ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی 2022، هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كی (بێ سنوور) یان راگه‌یاند.
به‌ڵام لی شین، پسپۆری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی شه‌نگهای بۆ زانستی سیاسه‌ت و یاسا به رۆژنامه‌ی زه چاینه مۆرنین-ی وتووه: "په‌یوه‌ندی په‌كین و مۆسكۆ له‌سه‌ر ئاستی مێژوو و ئابوورییه، به‌ڵام ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمان نین".
بۆ پشتگیری ئه‌م قسانه‌ش مارك و‌لیامز گه‌وره ئابوریتاسی ئاسیایی له كاپیتال ئیكۆنۆمیكس، ده‌ڵێت: "چین نایه‌وێت به‌شدار بێت له‌م ململانێیه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام به‌شداری نه‌كردن له سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر رووسیا، پاڵپشتیكردنی رووسیایه".
و‌لیامز پێیوایه ئه‌م جه‌نگه بووه به مێرده‌زمه بۆ چین، چونكه بازرگانی چین له‌گه‌ڵ رووسیا له ساڵی 2021 گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 146 ملیار دۆلار، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌م بڕه 10 ئه‌وه‌نده كه‌متره له‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌ی چین هه‌یبووه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له ساڵی 2021 كه گه‌یشتۆته 106 تریلیۆن دۆلار، بۆیه دۆخه‌كه بۆ چین ئاڵۆزه دوور نییه ئه‌م مێرده‌زمه ئابووریه‌كه‌ی چین تێكبدات كه ئێستا دووه‌مین ده‌وڵه‌ته له جیهان له‌رووی ئابوورییه‌وه.