حاجی ئۆمه‌ران.. بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

"رەوانەی بەشی یاسایی گومرگ كران"

بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاشكرای ده‌كات، دەستیان بەسەر برێكی زور له‌ ماددەی كیمیایی و ئاسنێكی زۆردا گرتووه‌، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی شاردرابوونه‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، توانرا دەست بەسەر بری 19 تۆن پەینی كیمیایی دابگرن كە بەشیوەی نایاسایی لەژیر بارێكی خوڵی كارگەی دروست كردنی شیش شاردرابووه‌وه‌.

ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئومەران راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه‌، دەیانویست بە بێ رەزامەندی لایەنی ئەمنی ئه‌و مادده‌ كیمیاییانه‌ بهێننه‌ ناو هەرێمی كوردستان.

الباب
 كەل وپەلی ئۆتۆمبێل

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاسایشی ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران رایگه‌یاند، له‌ چالاكییه‌كی دیكه‌دا توانرا دەستبەسەر  بڕێكی زوری كەل وپەلی ئۆتۆمبێلدا بگرن  كە دەیانویست  بە شێوەی نهێنی و بەبێ رێنمایەكانی گومرگ ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران بكەن.

ئاسایشی حاجی ئۆمه‌ران روونیكرده‌وه‌، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەردوو دۆسییه‌كه‌ كرایەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگ كران.

مادده‌ی كیمیایی
مادده‌ی كیمیایی
بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیایی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیایی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
Fly Erbil Advertisment