وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگری عێراق کۆبوونەوە
"پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم و عێراق و ناوچەکە تاتووتوێ كران"

K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای ده‌كات، وەزیری پێشمەرگە، لە گه‌ڵ وەزیری بەرگری عێراق له‌باره‌ی هەماهەنگییەکانی نێوانیان و پرسی كۆلێژه سه‌ربازییه‌كان كۆبوونه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق پرسی کولێژە سەربازییەکان و بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی ئەو ناوەندە سەربازییانە و ئەنجام دانی مەشقی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەیەکەوە، تاووتوێكران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەردوولا دووپاتی پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کردەوە .