ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش وه‌ڵامی رووسیای دایه‌وه
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له UN: رووسیا مێژوویەکی دوور و درێژی لە ژەهراویکردنی خەڵك و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان وەڵامی باڵیۆزی رووسیای دایه‌وه و رایگه‌یاند، رووسیا مێژوویەکی دوور و درێژی لە ژەهراویکردنی خەڵك و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هه‌یه.
لیندا تۆماس گرینفیڵد، باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان گوتی: پێشتر چ هۆشدارییەکمان دابێت، روویداوە، ئێستاش هۆشداری لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجیەوە دەدەین لەلایەن رووسیاوە.
ئه‌م گوتانه‌ی لیندا تۆماس له میانه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوون، كه له سه‌ر داوای رووسیا كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌چوو و دووپاتیكرده‌وه، "رووسیا داوای ئەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کردووە، تەنیا بۆ ئەوەی درۆ و زانیاری هەڵە بڵاوبکاتەوە. گوێتان لێ‌بوو نەتەوەیکگرتوەکان رەتیکردەوە هیچ پرۆگرامێکی چەکی بایۆلۆجی لە ئۆکرانیا هەبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "مانگی رابردووش ئه‌نتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە لەم ئەنجومەنەوە هۆشداریدا، کە رووسیا بەنیازی ئەنجامدانی تراژیدیایەکە لە ئۆکرانیا. ئێستاش ئەم قسانەی باڵیۆزی رووسیا دۆزینەوەی پاساوە بۆ ئەو تراژیدیایە".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، "ئێمە پێشتر چەندین جار هۆشداریماندا و ئێستا هەموو جیهان دەبینێت ئەوەی ئێمە هۆشدرایمان له‌باره‌یه‌وه ده‌دا روویدا. ئۆکرانیا پرۆگرامی چەکی بایۆلۆجی نیە. ئەمه‌ریکاش پشتیوانی لە هیچ تاقیگەیەکی ئۆکرانیا ناکات، نە لە نزیك سنوورەکانی رووسیا نە لە هیچ شوێنێکی جیهان".
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتیشی: "ئەو رووسیایە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە ژەهراویکردنی خەڵك و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هەر لە ژەهراویکردنی ئەلێکسی ناڤاڵنی و سێرگێی و یۆلیا سکریپاڵ بە ژەهری دژە دەمار، تا پشتیوانیکردنی رژێمی ئەسەد لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە سووریا".
ئه‌م گوتانه‌ی لیندا تۆماس له وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی ڤاسیلی نێبینزیا، باڵیۆزی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاتوون، كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵ ئه‌مه‌ریكا، كه سه‌رقاڵی دروستكردنی چه‌كێكی بایۆلۆجییه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌ك تاقیگه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، كه كار له‌سه‌ر دروستكردنی په‌تای كوشنده ده‌كات.
نێبینزیا له گوته‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی روسیاوە بە ئۆکرانیا چەندین راستی شۆکهێنەرمان بۆ دەرکەوتوون کە رژێمی کیێڤ ویستوویەتی شوێنپێی ئەو بەڵگانە لە پرۆگرامی بایۆلۆجی خۆی بسرێتەوە. ئەو کارانەش لە کیێڤ و بەهاوکاری و پاڵپشتی ئەمریکا ئەنجامدراون. بەدیاریکراوی لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە. وەزارەتی بەرگری روسیا هەمووی دۆکیۆمێنت کردوون، بەلایەنی کەمەوە 30 تاقیگەی بایۆلۆجی ئۆکرانیا بەهاوکاری ئەمریکا تاقیکردنەوەی زۆر مەترسیداریان تێدا ئەنجامدراوە. ئامانج لێی بەهێزکردنی کواڵێتی ڤایرۆس و بەکتریاکانی پەیوەست ب نەخۆشیەکانی تاعوون و ئانسراکس و تۆلاریمیا کە چەند نەخۆشیەکن تووشی ئاژەڵ دەبن جیالەوەش نەخۆشی کۆلێرا. دەمەوێت هاورێ ئەوروپیەکانمانم ئاگادار بکەمەوە کە دراوسێی ئۆکرانیان، لە بڵاوبوونەوەی چەندین نەخۆشی کوشندە کە وەک کۆڤید 19 بەرپێگرتنی زۆر زەحمەتە. ئەگەر سیناریۆیەکی لەوجۆرە هەبێت ئەو نەخۆشییە کوشندانە هەموو ئەوروپا دەگرنەوە. ئەگەر شتێی واش روویدا دڵنیاین کە پێنتاگۆن بە ئۆکرانیەکان دەڵێ: روسیا بە بڵاوکردنەوەی ئەو نەخۆشیانە تۆمەتبار بکەن".
H.B