پوتن هه‌شت جه‌نه‌راڵی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دوورخسته‌وه
"سه‌رۆكی رووسیا نیگه‌ران و توڕه‌یه له جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا گومانی له‌لادروست بووه، كه هه‌ندێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سوپاكه‌ی وه‌ك پێویست له‌شه‌ڕدا نین، بۆیه بڕیاری گۆڕینی 8 جه‌نه‌راڵی سوپای ده‌ركرد و له بری ئه‌وان 8 جه‌نه‌راڵی دیكه‌ی داناوه، كه نزیكن له خۆیه‌وه، ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی تا ئێستا 3 جه‌نه‌راڵی سوپا له به‌ره‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا-دا كوژراون.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست، دوای ئه‌وه‌ی ئۆلیكسی ریزینكۆڤ، وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، كه ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا نیگه‌ران و توڕه‌یه له جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا، چونكه به‌خێرایی كۆتایی به كۆنترۆڵكردنی كیێڤ-ی پایته‌خت ناهێنن، رۆژنامه‌ی ئۆكرانسكا براڤدا-ی ئۆكرانی ئاشكرای كردووه، كه سه‌رۆكی رووسیا بڕیاری گۆڕینی 8 جه‌نه‌راڵ-ی ده‌ركردووه و له به‌ره‌كانی جه‌نگ دووری خستوونه‌ته‌وه و له بری ئه‌وان 8 جه‌نه‌راڵی دیكه‌ی داناوه، كه نزیكن له پوتن و به‌ڵێنی لێوه‌رگرتوون، كه به زوویی كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی كیێڤ-ی پایته‌خت بهێنن.
به‌پێی به‌رپرسێكی پێنتاگۆن، كه رۆژی 10ی ئایار له رێگه‌ی سی ئێن بی سی نیوز-ه‌وه ئاشكرای كردووه، سوپای رووسیا زیاتر له 8 كلیۆمه‌تر چووه‌ته پێشه‌وه له شاری كێڤ و ته‌نیا نزیكه‌ی 24 كیلۆمه‌تری ماوه بگاته ناو كیێڤ، بۆیه ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "سێ هه‌فته‌ی دیكه رووسیا ده‌گاته ناو كیێڤ".
له‌كاتێكدا پوتن، هه‌شت جه‌نه‌راڵی دوورخستووه‌ته‌وه به بیانووی رانه‌په‌ڕاندنی خێرایی كاره‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركردنی ئۆكرانیا، به‌ڵام تا 11ی ئادار (مارسی 2022) سێ جه‌نه‌راڵ له‌به‌ره‌كانی جه‌نگدا كوژراون.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف، هه‌فته‌ی پێشوو سه‌رۆكی رووسیا به كوژرانی جه‌نه‌راڵ ئه‌ندری سۆخۆڤیتسكی زۆر توڕه و نیگه‌ران بووه، كاتێك له به‌ره‌كانی جه‌نگ له رێگه‌ی قه‌ناسی ئۆكرانییه‌كانه‌وه به ئامانج گیراوه، بۆیه له‌دوای كوشتنی سۆخۆڤیتسكی گومانی ئه‌وه‌ی لادروستبووه كه له‌ناو یه‌كه‌كه‌ی ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هێزی به‌رگری ئۆكرانییه‌وه كرابێت بۆیه شوێنی جه‌نه‌راڵه‌كه زانراوه و به قه‌ناس پێكراوه.
سۆخۆڤیتسكی (ته‌مه‌ن 47 ساڵ) سه‌رۆكی گشتیی فیرقه‌ی بارهه‌ڵگری ئاسمانی رووسیا بوو، هه‌رچه‌نده رووسیا كوشتنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن (سێرجی تشیبیلۆڤ) هاوڕێیه‌وه له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌واڵی كوشتنی بڵاوكرایه‌وه و سه‌رخۆشی له خێزانه‌كه‌ی كرد.
بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی 8 جه‌نه‌راڵی رووسی له‌لایه‌ن پوتن-ه‌وه له‌كاتێكدا، كه دوێنێ (11ی ئادار/ مارسی 2022)، میدیاكانی رووسیا و ئۆكرانیا پێكه‌وه هه‌واڵی كوژرانی سێیه‌م جه‌نه‌راڵی رووسی-یان بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌ویش ئه‌ندریا كۆلیسینكۆڤ له سوپای 29ی چه‌كداره هاوبه‌شه‌كانی رووسیا كه سه‌رپه‌رشتی كه‌رتی خۆرهه‌ڵاتی به‌ره‌ی جه‌نگی كردووه.
هه‌فته‌ی پێشووش، پێگه‌ی پراڤدا-ی رووسیا هه‌واڵی كوژرانی جه‌نه‌راڵ ڤیتالی جیراسیمۆڤ سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای 41ی رووسی له ده‌ره‌وه‌ی خاركێڤ بڵاوكرده‌وه.
جیراسیمۆڤ له جه‌نگی چیچان و ئه‌بخازیا و سووریا به‌شداری كردووه و یه‌كێكیش بووه له سه‌ركرده دیاره‌كانی داگیركردنی نیوه دوورگه‌ی قرم له‌ساڵی 2014.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن ئێكسامنه‌ر، 20 جه‌نه‌راڵی سه‌ره‌كی سه‌ربازی رووسیا له‌نێو به‌ره‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا-دان و له‌وانه‌ش تا ئێستا 3 جه‌نه‌راڵ كوژراون و 8ـیشیان به‌پێی بڕیاری پوتن دوورخراونه‌ته‌وه.