پوتن دوا په‌یامه‌كه‌ی ده‌داته ئه‌وروپا
K24- هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا دۆخی ئۆكرانیا بۆ ئیمانوێل ماكرۆن، هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی و ئۆلاف شۆڵتس، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باس ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی سوپای ئۆكرانیا ده‌یكات، پێشێلكارییه‌كی زه‌قی یاسای مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تییه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كریملن رایگه‌یاند، له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی جیاوازدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ماكرۆن و شۆڵتز، پوتن به‌و دوو سه‌ركرده ئه‌وروپیه‌ی راگه‌یاندووه، سوپای ئۆكرانیا یاساكانی مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات و داوای لێ‌كرد، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له ره‌فتاره‌كانیان هه‌ڵگرن.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی كریملن، پوتن بۆ دوو سه‌ركرده ئه‌وروپییه‌كه ئاماژه‌ی به "ره‌شبگیرییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیی ئه‌ندامانی ئۆرپۆزسیۆنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ و به بارمته‌گرتنی هاووڵاتییانی سڤیل و به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی" كردووه و پێیانی راگه‌یاندووه، "سوپای ئۆكرانیا چه‌كی قورسی له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیل و نزیك نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و باخچه‌ی ساوایان بڵاوكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ك پوتن "كه‌تیبه نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته‌كان"ـی ئۆكرانیای به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه به‌شێوه‌یه‌كی پلانبۆداڕێژراو كۆسپ ده‌خه‌نه به‌رده‌م پرۆسه‌ی رزگاركردن و تۆقاندنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ناوچه‌كانی شه‌ڕ بێنه ده‌ره‌وه.
كریملن رایگه‌یاند، "ڤلادیمێر پوتن داوای له ئیمانوێل ماكرۆن و ئۆلاف شۆڵتس كردووه، كاریگه‌ری له ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ ئه‌و كرده‌وه "تاوانكارییانه" دابنێن".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، به‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و پوتن، سه‌رۆك ماكرۆن په‌یوه‌ندیی به زێلێنسكییه‌وه كردووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا، كه سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، تێیدا ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته داوای له هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی كردووه، هاوكار بێت بۆ ئازادكردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی مێلێتۆپۆل، كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه رفێندراوه.
دوای دیداره‌كه‌ی ماكرۆن و پوتن له 7ی مانگی رابردوو له كریملن، تا ئێستا ماكرۆن 9 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
دوێنێ سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا له لوتكه‌ی فێرسای له پاریس جه‌ختیان له‌سه‌ر زیادكردنی فشاره‌كانیان له‌سه‌ر رووسیا بۆ كۆتاییهێنان به هێرشه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا كرده‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی سزای زیاتر بۆ سه‌ر مۆسكۆ و دوو ئه‌وه‌نده‌كردنی هاوكارییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا له رێگه‌ی پێدانی چه‌ك به كیێڤ.
رووسیا ئه‌و مزگه‌وتانه ده‌كاته ئامانج، كه ئاواره‌كان په‌نایان بۆ ده‌به‌ن:
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی رووسیا هێرش و بۆردومانه‌كانیان بۆ فشار خستنه‌سه‌ر كیێڤ چڕكردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵه‌كان، شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی سڤیلیش ده‌كه‌نه ئامانج، به‌تایبه‌ت له شاری ماریوپۆل، كه هه‌زاران دانیشتوانی ئه‌و شاره له دۆخێكی سه‌ختدا ده‌گوزه‌رێنن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا دووپاتیكرده‌وه، هێزه‌كانی رووسیا مزگه‌وتێكیان له ماریوپۆل كردووه‌ته ئامانج، كه زیاتر له 80 كه‌سی سڤیل خۆیان تێدا په‌نادابوو و له‌ناویان ژماریه‌ك هاووڵاتیی به ره‌گه‌ز تورك هه‌بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به كاتی بۆردومانكردنه‌كه‌ی بكات.
له شاری میكۆلایڤی كه‌ناری باشووریش بۆردومانه‌كان به‌بێ پچڕان به‌رده‌وام بوونه و به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، ناوه‌ندی چاودێری تووشبووانی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشخانه‌ی چاو له‌و شاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه كراونه‌ته ئامانج.
به گوته‌ی دیمێترۆ لاغوچیڤ، سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی چاو، "به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌یان هه‌بێت، سوپای رووسیا نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بۆردومانكردووه".
ئه‌مڕۆ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی ئۆكرانیا لێدرا، له‌وانه‌ش گه‌وره‌شاره‌كانی كیێڤ، ئۆدێسا، ده‌نیپرۆ و خاركێڤ.
دوێنێ دیمێترۆ كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا له تویتێكدا گوتی: "له ئێستادا ماریوپۆلی گه‌مارۆدراو خراپترین كاره‌ساتی سه‌ر گۆی ئه‌م هه‌ساره‌یه. له ماوه‌ی 12 رۆژدا هه‌زار و 582 هاووڵاتی سڤیل له بۆردومانه‌كانی رووسیادا كوژراون".
له په‌یامێكیشدا له رێگه‌ی ته‌لیگرامه‌وه بۆ دایكانی رووسی، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای كرد، به‌تایبه‌ت له دایكانی سه‌ربازانی رووسی، "كوڕه‌كانتان نه‌نێرنه جه‌نگ له وڵاتێكی بیانی.. ئۆكرانیا هه‌رگیز حه‌ز به‌و شه‌ڕه تۆقێنه‌ره ناكات و ئۆكرانیا ئه‌و جه‌نگه‌ی ناوێت. به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست به‌رگری له‌خۆی ده‌كات".
بۆ بینینی نوێترین ڤیدیۆی شه‌ڕی ئۆكرانیا جۆیینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
H.B