راگەیەندراوێک له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه‌

"ئێمەش ھەموو ھەوڵی خۆمان دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان"

شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی
شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی

K24- هه‌ولێر:

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، به‌هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین کارکردن لە پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی بەردەوام دەبێت.

سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ھەموو ھەوڵی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌ترسی سلێمانی ده‌ده‌ین.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:

راگەیەندراوێک لەبارەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی

لە سۆنگەی ھەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی تەواو لە پێناو شاری سلێمانی و خەڵکەکەیی و ئەنجامدان و بەردەوام بوونی پڕۆژە ستراتیژییەکان، لە ھەوڵ و پەیوەندیدابووین لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتو گوزار، وە پەیوەندی کردنمان لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی ئەوەیان پێداین کە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان وە پڕۆژەکە راناگیرێت لە ئێستادا.

ئێمەش ھەموو ھەوڵی خۆمان دەدەین لە چارەسەرکردنی کێشەکەیان و خەرجکردنی شایستە داراییەکانیان.

بۆیە بە پێویستی دەزانین بە ھەموو لایەکی ڕابگەیەنین کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت.

له‌یلا عومه‌ر عه‌لی

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی