شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: ھێرشە مووشەکییەكهی سەر شاری ھەولێر ھیچ پاساوێك ھەڵنگرێت
"ئەنجامدەرانی ھێرشەکەی سەر شاری ھەولێر سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن"

K24 – ههولێر:
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی هێرشه مووشهكییهكهی سهر ههولێری كرد و روونیكردهوه، "ئەو ھێرشە مووشەکییەكهی کە شەوی رابردوو کرایە سەر شاری ھەولێر، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و چارەنووسی ھەر شکستھێنان دەبێت، ھەروەھا ئەنجامدەرانی ھێرشەکەیش سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەردەگرن".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: درەنگانی شەوی رابردوو، ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی شاری ھەولێر کران و لە چەند شوێنێکی جیادا کەوتنەخوارەوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشە دەستپێکردووە و لە داھاتوویشدا وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.
شەوی رابردوو بە 12 مووشەکی بالیستی هێرشکرایە سەر گەڕەکێکی هەولێر بە ئاراستەی کونسڵخانەی ئەمهریکا و چەند زیانێکی ماددی لێکەوتەوە.
تعرضت مدينة اربيل بعد منتصف ليلة السبت - الاحد الى هجوم بعدد من الصواريخ سقطت في مواقع مختلفة.
— خلية الإعلام الأمني🇮🇶 (@SecMedCell) March 13, 2022
وشرعت القوات الأمنية بفتح تحقيق بالحادث ، وسنوافيكم بالتفاصيل لاحقاً.
ان هذه الأعمال غير المبررة سيكون مصيرها الخسران وسينال مرتكبوها جزاءهم العادل.