ئه‌یاد عه‌لاوی: سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كاره ترسنۆكانه ده‌كه‌ین
"ئه‌و هێرشه ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری ده‌ستێوه‌ردانی زه‌قن له عێراق"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كاره ترسنۆكانه ده‌كه‌ین و داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی ده‌كه‌ین له‌و تاوانكارییانه.
ئه‌یاد عه‌لاوی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تی: بۆردومانی مووشه‌كی، كه شه‌وی رابردوو هه‌ولێری كرده ئامانج، ئاماژه‌ی مه‌ترسیداری ده‌ستێوه‌ردانی زه‌قن له عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌ركۆنه و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و كاره ترسنۆكانه ده‌كه‌ین و داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی ده‌كه‌ین له‌و تاوانكارییانه و پێویسته سنوورێكی بۆ دابنرێت، له به‌رامبه‌ریشدا به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت.
القصف الصاروخي الذي استهدف #اربيل امس مؤشر خطير عن حجم التدخلات الخارجية السافرة في #العراق.
ندين ونستنكر هذا العمل الجبان وندعو الى اجراءات حقيقية ازاء هذه الافعال الاجرامية ووضع حدٍ لها، وبالمقابل نحذر من استخدام الاراضي العراقية منطلقاً للاعتداء على دول الجوار.
— Ayad Allawi (@AyadAllawi) March 13, 2022