كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات

دەیڤید ھەنت: ئەم کردەوە توندوتیژییە بێ مانایانە ھیچ پاساوێکی نییە

دەیڤید ھەنت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر
دەیڤید ھەنت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر

K24 – هه‌ولێر:

دەیڤید ھەنت، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، ئەم کردەوە توندوتیژیە بێ مانایانە ھیچ پاساوێکی نییە.

‏دەیڤید ھەنت له‌ په‌یامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر ھەرێمی کوردستانی عێراق بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم. شانشینی یەکگرتوو هەمیشە لە بەرامبەر پەلامارە دووژمنکارییەکاندا لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان دەوەستێت. ئەم کردەوە توندوتیژیە بێ مانایانە ھیچ پاساوێکی نییە.

Fly Erbil Advertisment