خه‌میس خه‌نجه‌ر: له هه‌موو هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستان ده‌وه‌ستین
"داوا له سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌م، هه‌وڵوێستێكی یه‌كگرتوویان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه هه‌بێت"

K24 – هه‌ولێر:
خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێری كرد و رایگه‌یاند، له هه‌موو هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستان ده‌وه‌ستین، بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكه‌كه‌مان.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: ئه‌و ده‌ستدرێژییه ترسنۆكانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ولێری كردووه‌ته ئامانج و خه‌ڵكه ئارامه‌كه‌ی راچڵهكاندووه، له هه‌موو هه‌نگاوێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردستان ده‌وه‌ستین، بۆ رێگه‌گرتن له هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر شاره‌كه‌مان و خه‌ڵكه‌كه‌مان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا له سه‌رجه‌م هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌م، هه‌وڵوێستێكی یه‌كگرتوویان به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه هه‌بێت، بۆ پارێزگاری له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی عێراق. سه‌لامه‌تی بۆ هه‌ولێری چاك و خه‌ڵكه به‌ڕێزه‌كه‌ی.
نرفض الاعتداء الجبان الذي استهدف أربيل وروّع أهلها الآمنين، ونقف مع حكومة كردستان في كل خطوة لردع أي اعتداء على مدننا وأهلنا.
— خميس الخنجر (@khameskhanjar) March 13, 2022
وأدعو كافة القوى العراقية إلى موقف موحد ضد هذا الاعتداء، حفاظاً على سيادة ووحدة #العراق.
برداً وسلاماً على أربيل الخير وأهلها الكرام. #تحالف_السيادة