فه‌ره‌نسا: ئه‌م هێرشانه گفتوگۆكانی ڤییه‌ننا په‌كده‌خه‌ن
"هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات"

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ولێری پایته‌خت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسادا هاتووه، پاریس به تووندترین شێواز سه‌ركۆنه‌ی هێرشی مووشه‌كی بالیستی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا راشیگه‌یاند، ئه‌م هێرشه كه سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئه‌ستۆی گرتووه، هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
پاریس له‌باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر دامه‌زراوه‌یی كوردستان24 و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ولێری پایته‌خت روونیكرده‌وه، فه‌ره‌نسا جه‌خت له په‌رۆشی خۆی بۆ سه‌روه‌ری عێراق و هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌كه‌شیدا بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م جۆره كرده‌وانه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یماننامه‌ی ڤیه‌ننا تایبه‌ت به پڕۆگرامی ناووكی ئێرانی په‌كده‌خات، كه ئێران تێیدا به‌شداره، زۆر گرنگه په‌له بكرێت له كۆتایی پێهێنانی ئه‌م گفتوگۆیانه‌ی كه ماوه‌ی ساڵێكه ده‌ستیانپێكردووه، هه‌روه‌ها كۆتایی بهێنرێت به‌م كرده‌وه نابه‌رپرس و تۆقێنه‌رانه.
