توركیا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات
"ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌بنه هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه"

K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ولێری پایته‌خت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا هاتووه، به‌ئامانجگرتنی شاری هه‌ولێر له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ئیدانه ده‌كه‌ین، ئه‌و جۆره كرده‌وانه مایه‌ی قبووڵكردن نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌بنه هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه.