"بۆچی ئێران دراوسێكانی دیكه‌ی وه‌ك توركیا و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربێجان مووشه‌كباران ناكات"

"دراوسێكانی ئێران بنكه‌ی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكای تێدایه‌"

مووشه‌كبارانكردنی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24
مووشه‌كبارانكردنی دامه‌زراوه‌یی كوردستان24

K24 – هه‌ولێر:

كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی عێراقی له‌ تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران دراوسێی توركیا و ئازه‌ربێجان و ئه‌رمینیایه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی پته‌ویان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه‌، بۆچی تاران ئه‌و وڵاتانه‌ بۆردوومان ناكات.

ئینتیفاز قه‌مبه‌ر، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، ئێران له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌رمینیا و ئازه‌ربێجان دراوسێییه‌، پێگه‌ی ئیسرائیل و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و باڵیۆزخانه‌كانیان له‌م وڵاتانه‌ هه‌ن، بۆچ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌وان ناكات؟.

قه‌مبه‌ر راشیگه‌یاند، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ له‌ ئیسرائیل بۆچی ئێران مووشه‌ك ناگرێته‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

ئه‌و سیاسییه‌ عێراقییه‌ گوتی: "راستییه‌ تاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، شیعه‌ی عێراق ژێرده‌سته‌ی ئێرانن".

Fly Erbil Advertisment