سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی بۆ كوردستان24
شانازیتان پێوه ده‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه، كه به هۆی په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو و له میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كوردستان24دا رایگه‌یاند، به حه‌قیقه‌ت شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌م، به‌وه‌ی كۆڵتان نه‌دا و به‌رده‌وام بوون له په‌خشی به‌رنامه‌كان، ده‌ستتان خۆش بێت.
گوتیشی: ویستم سوپاستان بكه‌م و ده‌ستخۆشیتان لێبكه‌م، دوێنێ خۆم سه‌یرم ده‌كرد، كه بینیم به‌رنامه‌كان نه‌وه‌ستان و هه‌مووتان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئیش و كار ئه‌وه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رتان سه‌لامه‌ت بێت و ئێوه سه‌لامه‌ت بن.
كاتژمێر (1:00)ی شه‌وی رابردوو به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نیی كرابوونه ئامانجی په‌لاماره‌كه.






.jpg)


