عێراق باڵیۆزی ئێران له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات
نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری پێ ده‌دات

K24- هه‌ولێر:
دوای مووشه‌كبارانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر، كه دواتر سوپای پاسدارانی ئێران به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێرانی له به‌غدا بانگهێشتكرد.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی راده‌ستی مه‌سجدی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر شه‌رمه‌زار ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له پارێزگای هه‌ولێر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئیدانه ده‌كات و به پێشێلكارییه‌كی زه‌ق بۆ سه‌روه‌ری عێراق و تۆقاندنی خه‌ڵك ده‌زانێت، له قۆناغێكی زۆر گرنگدا ده‌بێته هۆی شێواندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له هه‌رێمی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، "ئه‌و ده‌ستدرێژییه به‌ئامانجكردنی ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیری گه‌له‌كه‌یه‌تی و پێویست به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی وه‌ستانی شانبه‌شان له دژی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك، كه ببێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی".

شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەئەستۆ گرت.
ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و جگه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كونسوڵخانه، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌كان له به‌غدا و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی جیهانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌بێت.
H.B