سعوودیه ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات
"ره‌تی هه‌موو جۆره كارێكی تووندڕه‌وی و تیرۆر ده‌كاته‌وه"

کوردستان
په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر كوردستان24
سعوودیه
پاسداران
هه‌ولێر
هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ولێری پایته‌خت، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له‌باره‌ی په‌لاماری تیرۆریستیی بۆ سه‌ر هه‌ولێر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه راشیگه‌یاند، ریاز بۆ دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسایش هاوكار ده‌بێت، ره‌تی هه‌موو جۆره كارێكی تووندڕه‌وی و تیرۆر ده‌كاته‌وه.