مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامێك ئاراستەی کوردستان24 دەکات
"هاوخەمی هاوپیشە و هاورێیانمانین لە کەناڵە بەرێزەکەتان بەهۆی ئەو پەلامارەی شەوی رابردووی شاری هەولێر، کە زیانی زۆری بە دامەزراوەی بەرێزتان گەیاندووه"
K24- ههولێر:
مهكتهبی راگهیاندنی حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان بههۆی مووشهكبارانهكهی شهوی رابردوو، پهیامێكی هاوسۆزیی ئاراستهی بەڕێوەبەر، کارمەند و تەواوی ستافی کەناڵی کوردستان24 كرد.
دهقی پهیامهكهی مهكتهبی راگهیاندنی حزبی زهحمهتكێشانی كوردستان بۆ دامهزراوهی كوردستان24:
بەرێزان بەڕێوەبەر و کارمەندان و تەواوی ستافی کەناڵی کوردستان24، بەناوی هاوڕێیانمان لە مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، هاوخەمی هاوپیشە و هاورێیانمانین لە کەناڵە بەرێزەکەتان بەهۆی ئەو پەلامارەی شەوی رابردووی شاری هەولێر، کە زیانی زۆری بە دامەزراوەی بەرێزتان گەیاندووه.
هیوامان لەشساغی و بەردەوامیتانە و خواستی ئێمە سەلامەتی هاوپیشەکانمانە لە هەموو دامەزراوەی راگەیاندن و میدیاکارانی کوردستان.
بەهیوای دووبارەنەبوونەوەی رووداو و دەستدرێژی لەم جۆرە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و راگەیاندنەکانی کوردستان.
مەکتەبی راگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
13/3/2022
