ژاپۆن: مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
"پشگیریی و هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان ده‌كه‌ین"

کوردستان
په‌لاماری مووشه‌كی بۆ سه‌ر كوردستان24
ژاپۆن
پارێزگای هه‌ولێر
مووشه‌كبارانی هه‌ولێر
هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی 12/13ـی ئازار/ مارسی 2022، كاتژمێر (1:03:47) به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران په‌لامارێكی مووشه‌كییان به 12 مووشه‌كی بالیستی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نیی كرابوونه ئامانجی په‌لاماره‌كه.
باڵیۆزخانه‌ی ژاپۆن له به‌غدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئیدانه‌ی مووشه‌كبارانكردنی هه‌ولێر له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین، كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ژاپۆن راشیگه‌یاند، له پشگیریی و هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام ده‌بێت.