به‌غدا ده‌ركه‌وتنی دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئێران له میدیاكان قه‌ده‌غه ده‌كات
ئه‌و دیپلۆماتكاره له كه‌ناڵی قه‌یس خه‌زعه‌لی هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كردووه
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ركه‌وتنی دیپلۆماتكارێكی پێشووی ئێران له میدیا عێراقییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات، كه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خۆی وه‌ك شرۆڤه‌كاری سیاسی ده‌نوێنێت.
له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ته‌واوی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عێراقی كراوه، ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له عێراق بڕیاریدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به ئه‌میر مووسه‌وی، هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی نه‌درێت له میدیاكانی عێراقی ده‌ركه‌وێت.
ئه‌م بڕیاره دوای ئه‌وه هاتووه، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عه‌هدی سه‌ر به گرووپی میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و گرووپێكی توندڕه‌وی ناو حه‌شدی شه‌عبییه و فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت، ئه‌میر مووسه‌وی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرشی نوێی مووشه‌كیی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له‌و دیمانه ته‌له‌ڤیۆنییه‌دا مووسه‌وی گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری بوونی باره‌گای موسادی ئیسرائیل له هه‌ولێر نه‌كات، ئه‌وا ئێران هێرشی دیكه‌ی مووشه‌كی ده‌كاته سه‌ریان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و داوا ده‌كه‌ن، لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له شوێنی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی به‌ر له دوو رۆژی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر و به‌دیاریكراویش دامه‌زراوه‌ی كودستان24 پێكبهێندرێت، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ رای گشتی بخه‌نه‌ڕوو.
ئه‌مڕۆش مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له شوێنه‌واری مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران، سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و ئه‌و شوێنانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه، به‌چاوی خۆی بینی، كه ئه‌وه‌ی سوپای پاسداران و گرووپه‌كانی سه‌ر به تاران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، گوایه باره‌گای ئیسرائیلیان له هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته ئامانج، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه.
شەوی 13/12-3-2022. پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانى، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عیراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکی لە هەولێر کران و ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیك بارەگای کەناڵی کوردستان24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن، دەرئەنجام زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و تەنیا هاووڵاتییەك بە سووکی بریندار بووه، دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەئەستۆ گرت.
ئه‌و هێرشه كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێنا و جگه له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كونسوڵخانه، نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌كان له به‌غدا و چه‌ندین ناوه‌ندی جیهانی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌توندی ئیدانه كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی جیهانیش جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێڕه‌وی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌بێت.
H.B
