نازییه‌كان هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن
"تیمه بیانییه‌كان له ئۆكرانیا خه‌ریكی دروستكردنی گروپی نه‌ته‌وه‌یین"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌فسه‌رێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی مه‌ترسیدار له نێوان رۆژئاوا و نازییه نوێكان له ئۆكرانیا دروستبووه.
سكووت ریته‌ر، ئه‌فسه‌ری پێشووی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سوپای هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا مه‌شق به نازییه تازه‌كان ده‌كه‌ن، كه وه‌ك گروپێكی مه‌ترسیدار له ئه‌وروپا ده‌رده‌كه‌ون.
ریته‌ر راشیگه‌یاند، تیمه بیانییه‌كان له ئۆكرانیا خه‌ریكی دروستكردنی گروپی نه‌ته‌وه‌یین.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریكییه روونیكرده‌وه، نازییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان له ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیادا كردووه، پێیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر رێكه‌وتنی مینسك ئیمزا بكات، له سێداره‌ت ده‌درێی.
ریته‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات، گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ئۆكرانیا بوونه‌ته به‌شێك له سوپای ئه‌و وڵاته، له‌هه‌موو به‌شێكی ئۆكرانیا ده‌بینرێن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، به‌رلین زانیاری پێگه‌یشتووه نازییه‌كان له ئۆكرانیا كاری ئاشووب و تاوان له‌پاڵ شه‌ڕ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بڵاویكرده‌وه، پێویسته جیاوازی له نێوان دوو بابه‌ت بكه‌ین، یه‌كه‌میان هاووڵاتیانی ئۆكرانی یاخوود ئه‌ڵمانه ئۆكرانییه‌كان ئاساییه بۆ به‌رگریكردن بگه‌ڕێنه‌وه وڵات، خاڵی دووه‌م مه‌سه‌له‌ی تووندڕه‌وه ئه‌ڵمانه‌كانه، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له پاڵ شه‌ڕی ئۆكرانیادا ئاشووب و تاوان ئه‌نجام بده‌ن، له‌مباره‌وه ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی له‌م شێوه به به‌رلین بدرێت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، سۆشیاڵ میدیا و ئینته‌رنێت رۆڵێكی خراپیان له‌و باره‌وه بینیووه، نازییه ئه‌ڵمانه‌كان خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئۆكرانیا بۆ به‌شداریكردن له كرده‌ی توندوتیژی تاوان.
هایو ڤۆنكه، توێژه‌ر له بواری تووندئاژۆكان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو نازییه‌كان خه‌ریكن په‌یوه‌ندی به یه‌كترییه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م په‌یوه‌ندیكردنه له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا روویداوه.