سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی كۆچی دوایی كرد
له ساڵی 1958 كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتیان هات

K24 – هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مه‌له‌كی ده‌ستووری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، شه‌ریف عه‌لی كوڕی حوسه‌ین، دامه‌زرێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی مه‌له‌كی ده‌ستووری له ته‌مه‌نی 66 ساڵی له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو كوڕی پووری مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌مه، كه له 14ـی ته‌مووزی 1958 له‌كاتی كوده‌تای عه‌بدولكه‌ریم قاسم له ماڵه‌كه‌یدا كوژرا.

بزووتنه‌وه‌ی مه‌له‌كی ده‌ستووری په‌یوه‌سته به بنه‌ماڵه‌ی پادشایه‌تی له عێراق، تاوه‌كو ساڵی 1958 ده‌سه‌ڵاتدار بوون، داوایان ده‌كرد خاكی عێراق یه‌كپارچه بێت و رێزی ته‌واوی پێكهاته و ئاین و نه‌ته‌وه‌كان بگیرێت.
.svg.png)
هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌ماڵه داوایانكرد سیستمی ئه‌و وڵاته پادشایه‌تی بێت، ده‌سه‌ڵات پشتاو پشت راده‌ست بكرێ و به له‌به‌رچاوگررتنی سیستمی دیموكراتی پاراستنی كه‌رامه‌تی تاكی عێراقی.
