راكان جبووری ته‌نها 3 كاتژمێر بۆ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له كه‌ركووك دیاری ده‌كات
رێگه نادات هیچ چالاكییه‌ك به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌نجام بدرێت و درووشمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش له پێكهاته‌ی كورد قه‌ده‌غه ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
له نووسراوێكدا، كه ئاراسته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه، راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك له‌باره‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی گوتی: هاووڵاتییان ده‌توانن ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز بگێڕن.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، هاووڵاتیان ده‌توانن ته‌نها له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 4:00ی ئێواره بۆ 7:00ی ئێواره‌ی رۆژی 20/3/2022 ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز بگێڕن.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا رێگه به گوتنه‌وه‌ی هیچ درووشمێكی نه‌ته‌وه‌یی نادرێت و دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ش هه‌موو چالاكییه‌ك به‌و بۆنه‌یه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، نه‌ورۆز یه‌كه‌م رۆژی سه‌ری ساڵی كوردییه و ساڵانه كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، ئاهه‌نگ و چالاكیی جیاواز به‌و بۆنه‌یه‌وه ساز ده‌كه‌ن و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك له چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكترۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رووبه‌ڕووی دۆخێكی نائاسایی بوونه‌ته‌وه و رۆژانه پارێزگاری سه‌پێندراو و ئیداره‌ی كه‌ركووك كۆتوبه‌ندی نوێ ده‌خه‌نه به‌رده‌م هاووڵاتییانی كورد له سنووری ئه‌و پارێزگایه، به شێوه‌یه‌ك ژیانیان سه‌ختكردووه، كه تا ئێستات به سه‌دان خێزانی كورد به‌هۆی سه‌ركوتكارییه‌كان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و روویان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
H.B