شاندی مه‌ترانه‌كانی كلدانی و سریانی و ئاشووری دامەزراوەی کوردستان24 بەسەردەکەنەوە

پشتیوانی خۆیان بۆ پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ربڕی كه‌ كوردستان24 له‌ كاره‌كانیدا په‌یڕه‌وی ده‌كات

شاندی مەترانه‌كان لە دامەزراوەی کوردستان24، وێنە: Wladimir van Wilgenburg/Kurdistan24
شاندی مەترانه‌كان لە دامەزراوەی کوردستان24، وێنە: Wladimir van Wilgenburg/Kurdistan24

K24 - هەولێر:

شاندێكی مه‌ترانی كلێساكانی كلدانی، سریانی و ئاشووری له‌ هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و مووسڵ، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی كوردستان24یان كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ پشتیوانی خۆیان بۆ كاره‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌ و پاراستنی پره‌نسیپه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ربڕی، كه‌ كوردستان24 وه‌ك پره‌نسیپێكی سه‌ره‌كی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

شاندی مەترانەکان بۆ بینینی ئەو زەرەر و زیانانەی هێرشە مووشەكییه‌کەی بەرەبەیانی 13ـی ئادار بە کوردستان24ـی گەیاند، سەردانی دامەزراوەکەیان کرد.

شاندێکی مەتران لە دامەزراوەی کوردستان24، وێنە: Wladimir van Wilgenburg/Kurdistan24
شاندێکی مەتران لە دامەزراوەی کوردستان24، وێنە: Wladimir van Wilgenburg/Kurdistan24

لە سەردانەکەدا تاوتوێی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژە بەوەش درا، کوردستان تاکە شوێنە لە عێراق و ناوچەکەدا، کە کریستیانەکان بە ئاشتی و ئارامی دەژین و مافەکانیان پارێزراوە.

شاندێکی مەتران لە دامەزراوەی کوردستان24، وێنە: Wladimir van Wilgenburg/Kurdistan24
شاندێکی مەتران لە دامەزراوەی کوردستان24، وێنە: Wladimir van Wilgenburg/Kurdistan24

شاندەکە پێکهاتبوون لە سيادەی مەتران مار بەشار مه‌تێ وەردا سەرۆکی ئەساقیفەی كلێسای کلدان لە هەولێر، سیادەی مەتران مار ناتنائێل نازار سەرۆکی ئەساقیفەی کەنیسەی سریانی کاتۆلیک لە هەرێمی کوردستان و کەرکووك، نیافەی مەتران مار نیقۆدێموس داود ماتی شەراف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکس لە هەرێمی کوردستان ومووسل وکەرکووك، نیافەی مەتران مار ئەبرس یۆخەنا ئوسقوفی هەولێری كڵیسای رۆژهەڵاتی ئاشووری، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و نوێنەری پێکهاتەکانی ئاشووری کلدنی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

شاند
شاند
شاند
Fly Erbil Advertisment