جه‌نه‌راڵ هانیرمزی.. "ئه‌و جه‌نه‌راڵه‌ی له په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر كوژرا"
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لایه‌نگری ئێران هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، له‌وانه كه‌ناڵی نوجه‌با

K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، چالاكه‌كانی بواری سۆشیال‌میدیا، باسیان له‌وه كردووه، له ئاكامی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر جه‌نه‌راڵێكی ئیسرائیلی به ناوی "هانیرمزی" كوژراوه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لایه‌نگری ئێران به بێ پشتڕاستكردنه‌وه، هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه، له‌وانه كه‌ناڵی نوجه‌با.
دوای ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كه، كه‌ناڵی نوجه‌با و هاوشێوه‌كانی هه‌واڵه‌كه‌یان سڕییه‌وه.

چالاكێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به ناوی منهل ئه‌لمورشیدی، گاڵته‌ی به ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه، كه باسیان له كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی ئیسرائیلی له هه‌ولێر كردووه و نووسیویه‌تی: به په‌له.. ئیسرائیل هه‌واڵی كوژرانی جه‌نه‌راڵ هانیرمزی به هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه راگه‌یاند، كه له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ی هه‌ولێر بریندار بوو.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د به‌شیر، په‌ژاره‌ی خۆی بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی هانیرمزی ده‌ربڕیوه له لایه‌ن كه‌ناڵی نوجه‌باوه.
اسرائيل تعلن الحداد ثلاثة ايام بعد تأكيدها مقتل الجنرال الصهيو،ني #هانيرمزي بقصف طار وكره في محافظة اربيل بصواريخ الفاتح الايرانية وهذه صور حصرية وخاصة للجنرال الإسرائيلي هاني رمزي #قناة_النجباء_الفضائية pic.twitter.com/mziLiseC1k
— العبيدية 🇮🇶 (@zzssaa_kk) March 15, 2022
ئه‌م هه‌ڵه‌یه دوای ئه‌وه هات، كه چالاكه عێراقییه‌كان بۆ گاڵته‌كردن به ئێران سوودیان له ناو و وێنه‌ی "هانی ره‌مزی" ئه‌كته‌ری دیاری میسر وه‌رگرتبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی له ناوی عیبری بچێت، ناوی یه‌كه‌م و دووه‌میان به‌یه‌كه‌وه لكاندبوو، كردبوویانه "هانیرمزی".
🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣🤣بهايم بالمطلق..صارلي نص ساعة اضحك على التغريدة …كان شرحت للمتابعين غير العراقيين ،شنو يعني مصطلح(هاني رمزي بالعراقي)حتى يضحكون على البهايم😆😆😆😆 https://t.co/lLejTlDHQd
— Naz Najar (@NazJaf4) March 15, 2022
به‌ربڵاوی ئه‌و بابه‌ته فه‌یكه له سۆشیالمیدیای عێراقیدا، خودی هانی ره‌مزی، هونه‌رمه‌ندی میسری هێنایه ده‌نگ و ئه‌ویش به ته‌نزه‌وه نووسیویه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئیسرائیلییه‌ی كوژراوه "ئه‌بولعه‌ره‌بی"ییه نه‌ك "هانیرمزی".
قناة عراقية تابعة لإيران تقول بأن هنالك ضابط اسرائيلي قتل في القصف الإيراني على أربيل واسمه هاني رمزي 😂😂😂😂😂😂
— حُر داريّا (@AR2011B) March 15, 2022
واسم القناة النجباء 😂 pic.twitter.com/DUDuEZJlw0
هانی ره‌مزی، له 2005دا به‌شداری له فیلمێكی كۆمیدیی میسری كردبوو به ناونیشانی "السید أبو العربي وصل"و رۆڵی پاڵه‌وانی له فیلمه‌كه‌دا ده‌بینی.