نێچيرڤان بارزانى: كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، تاهه‌تايه سيمبولى سته‌ملێكراويى ميلله‌تێكى قوربانييه
"باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و ڕێز بۆ گيانى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بن"

K24 - هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئه‌مڕۆ 16ـی ئازار، به‌وپه‌ڕى شكۆوه يادى زياتر له پێنج هه‌زار شه‌هيدى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ينه‌وه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا بەمجۆرە باسی کیمابارانکردنی هەڵەبجە دەکات، "ئه‌وان به‌ر له 34 ساڵ له يه‌كێك له سامناكترين تاوانه‌كانى مێژوودا، بوونه قوربانيى ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراق كه به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كيميايى، دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كران، هه‌زارانى ديكه‌ش بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر بوون كه هه‌ر يه‌كێكيان چيرۆك و به‌سه‌رهاتێكى دڵته‌زێنى هه‌يه."
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشدا، كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، تاهه‌تايه سيمبولى سته‌ملێكراويى ميلله‌تێكى قوربانييه، كه ته‌نيا تاوانى ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر خاكى ڕه‌سه‌نى خۆى و له‌ژێر ئاسمانى خۆي‌دا، داواى ژيان و ئازادى و دادپه‌روه‌رى ده‌كات. ميلله‌تێك كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له مێژوو و شارستانيى ناوچه‌كه‌دا گێڕاوه و هه‌ميشه ده‌ستى دۆستايه‌تى و مرۆڤپه‌روه‌رى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ هه‌مووان درێژ كردووه.
لەبارەی ئەو تاوانە گەورەیەی رژێمی بەعسەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، هه‌وڵێكى ديكه‌ى بێهووده و بێئه‌نجامى تاوانكارانى مێژوو بوو، تا ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى تێكبشكێنن، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه به خۆڕ‌اگرى مايه‌وه و ئيراده‌ى ژيان و هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌واميى گه‌لى كوردستان، شكستى به خه‌ياڵى ئه‌وان هێنا و بۆ ژيان و ئازادى و سه‌رفرازى تێهه‌ڵچووه‌وه."
نێجیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ده‌بێت له‌م هه‌موو روويه‌كه‌وه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م ياده‌دا داوا ده‌كات ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌ك ئه‌رك و پابه‌نديى ياساييى خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى به‌پارێزگابوونى ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌يه كه‌مێكيش بێت له خه‌ميان كه‌م بكاته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی لە پەیامەکەیدا داوا لە كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جيهانى پێشكه‌وتوو دەکات، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌درێت كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه له هيچ شوێنێكى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين دووباره ببێته‌وه و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و به‌رهه‌مهێنانى، يه‌كجارى و به ته‌واوى قه‌ده‌غه بكرێت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك رێگه له به‌كارهێنانى بگيرێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه: باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و ڕێز بۆ گيانى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن تا ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنين و فيدرالى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين، هه‌موو لايه‌كيش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببينين و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، بيانكه‌ينه ڕێنيشانده‌ر."
سڵاو و دروود بۆ گيانى شه‌هيدان.
16ى ئازارى 2022