كازمی په‌یامێكی به زمانی كوردی ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كرد
هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا

K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ( 16ـی ئادار / مارسی 2022)، 34 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردن و كۆمه‌ڵكوژیی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی تێده‌په‌ڕێت، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تویتێكی به زمانی كوردی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، "هەڵەبجەی شەهیدی دەستی ستەمكاری، بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان".
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "هەڵەبجەی شەهیدی دەستی ستەمكاری، بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ریزەكانیانە".
كازمی راشیگه‌یاند، هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەك رێزلێنانێك لە قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین.
هەڵەبجەی شەهیدی دەست ستەمكاری بەڵگەیەكی زیندووە لەسەر خەباتی گەلەكەمان بۆ بەهاكانی دادگەری و هێمای برایەتی عێراقییەكان و یەكێتی ڕیزەكانیانە.
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) March 16, 2022
هەڵەبجە شایستەی تەواوكردنی رێكارەكانی گۆڕینیەتی بۆ پارێزگا وەك ڕێزلێنانێك لە قوربانییەكانی، هەوڵی بەدیهێنانی ئەوەش دەدەین. pic.twitter.com/vF2obG3g6w