ئه‌مڕۆ زیلینسكی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بوو
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كێیڤ له ژێر گه‌مارۆدایه و پرۆسه‌ی داگیركاری رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16ی ئادار (مارسی 2022) له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا دووباره داوای ناوچه‌ی دژه‌فڕینی بۆ سه‌ر ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه دژی هێزی ئاسمانی رووسیا و سزای زیاتری رووسیا بده‌ن.

وه‌ك وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كیش ده‌وڵه‌تانی ناتۆ تێوه‌گلانی راسته‌وخۆی خۆیان ره‌تكرده‌وه، زیلینسكی داوای دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه و داوای له جۆو بایدن كرد كه ئه‌و ته‌نیا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو سه‌رۆكی هه‌موو جیهانه.

زیلینسكی بیره‌وه‌ری رووداوی پێرل هاربۆر -ی دیسێمبه‌ری 1941 و 11ی -ی به‌بیری كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا هێنایه‌و وتی: "11ی سێپتێمبه‌ر وه‌بیربێننه‌وه.. .. پێرل هاربۆر بیربێننه‌وه، وڵاته‌كه‌مان به‌و رۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێت، ئێستا، له‌م ساته‌دا، ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه هه‌موو رۆژێك هه‌مان شێوه‌یه".

وته‌كانی زیلینسكی له‌كاتێكدایه كه هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له ئۆكرانیا به‌رده‌وامه و له‌نێو ئه‌و شارانه‌ش كه هێرشی سه‌ختیان بۆ ده‌كات (كێیڤ، خاركێڤ، ماریۆپۆل و میكۆلانیا) كه تا ئه‌مساته رووسیا نه‌یتوانیوه كۆنترۆڵیان بكات و تووشی شه‌ڕی قورس بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن به‌رگریكاره ئۆكرانییه‌كاندا.

سه‌ره‌تا زیلینسكی به‌م په‌ره‌گرافه ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كرد: "سوپاسی بێ پایانتان ده‌كه‌م، خانمه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ندامانی كۆنگرێس، خوشك و برایان، هاوڕێ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، من شانازی ده‌كه‌م كه له ئۆكرانیاوه سڵاوتان بۆ بنێرم، له كێیڤ-ی پایتهختهكهمانهوه، ئه‌و شاره‌ی هه‌موو رۆژێك رووبه‌ڕووی مووشكباران و بۆردوومانی فرۆكه‌ی رووسی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام خۆمان به‌ده‌سته‌وه ناده‌ین و هه‌رگیز بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه بۆ ته‌نیا ساتێكیش بێت".

زیلینسكی له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێس كرد، له‌بری ئه‌وه‌ی له نێو ژوورێكی نه‌خشێنراوی زه‌خره‌فی نێو په‌رله‌مانی ئۆكرانیاوه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانی كۆنگرێس له هۆڵێكی قه‌شه‌نگی نێو بینای كاپیتۆڵ-دا بوون، ئه‌م دوو دیمه‌نه پێمان ده‌ڵێت ئه‌م گه‌نجه 44 ساڵه مێژوویه‌كی پڕ خۆڕاگری له‌مێژووی ئۆكرانیا بۆ خۆی تۆمارده‌كات.

ئه‌و له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ڤیدیۆ-ه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، وتی: "رۆڵه‌كانی ئۆكرانیاكه باشترین كوڕ و كچی وڵاته‌كه‌ن رووبه‌ڕووی داگیركاری رووسیا وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئێستا ده‌یانه‌وێت چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاریبكه‌ن، چاره‌نووسی گه‌له‌كه‌یان دیاریبكه‌ن له‌كاتێكدا ئۆكرانییه‌كان ئازادبوون و پارێزگاری‌یان له دیموكراتییه‌تی خۆیان ده‌كرد، رووسیا نه‌ك هێرشی كرده سه‌رمان، نه‌ك زه‌وی داگیركردین، به‌ڵكو هێرشێكی دڕندانه‌ی كردووه‌ته سه‌ر به‌ها مرۆییه‌كان و به زریپۆش و تانك و فڕۆكه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئازادیمان".

وتیشی: "لهمساتهدا كه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م هه‌موو رۆژێك بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه، ژماره‌ی زۆر له شاره‌كانی ئۆكرانیا تووشی هه‌مان ناخۆشی و بۆردوومانی مووشه‌ك و فڕۆكه ده‌بنه‌وه، له شاری ئۆدیسا، رووسیا گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر شاره‌كه و ده‌یه‌وێت به هه‌زاران كه‌س له‌شاره‌كان بمرن".

ئه‌و داوای ئه‌وه‌ی كرد: "ته‌نیا ئه‌وه‌ی له ئێوه‌شمان ده‌وێت دروستكردنی ناوچه‌ی دژه - فڕین به‌سه‌ر ئاسمانی ئۆكرانیا بۆ رزگاركردنی خه‌ڵك له‌و ناخۆشییه، ناوچه‌ی دژه - فڕین كارێكی مرۆییه".

ئیداره‌ی بایدن دووباره ئه‌و داوایه‌ی زیلینسكی له‌ناتۆ ره‌تكرده‌وه كه ناوچه‌ی دژه-فڕین دروستبكه‌ن دژی هێزی ئاسمانی رووسیا به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌وا راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ده‌چێته جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا.

به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی زیلینسكی له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، له ماوه‌ی رابردوودا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و په‌له‌مانی كه‌نه‌دا و به‌ریتانیا، وتاری پێشكه‌شكرد، هه‌موو وتارێكیشی شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و جیاواز بوو له پێشكه‌شكردنیدا.