سیاسەتمەدارێکی ناوداری ئێران رەخنە لە هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر دەگرێت
"ئێستا بڕیارە لە کرماشان و هەولێرەوە شەڕی ئیسرائیل بکەین؟"

K24 - هەولێر:
سیاسەتمەداری ناوداری ئێران، مستەفا تاجزادە رەخنەی لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر گرت و رایگەیاند "ئێستا بڕیارە لە کرماشان و هەولێرەوە شەڕی ئیسرائیل بکەین؟"
سیاسەتمەداری ناوداری ئێران، مستەفا تاجزادە رەخنەی لە هێرشە مووشەکییەکەی سوپای پاسداران بۆسەر هەولێر گرت و رایگەیاند "لە کاتێکدا دەتانگوت لە حەلەب شەڕی ئیسرائیل دەکەین، ئێستا دەرکەوتووە لە کرماشان و هەولێر شەڕەکە دەکەن؟
مستەفا تاجزادە کە بە سیاسەتمەدارێکی ریفۆرمخواز لە گۆڕەپانی سیاسیی ئێران دەناسرێت، لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوکردووەتەوە، رەخنە لە سیاسەتی چەند ساڵی رابردووی حکوومەتی وڵاتەکەی دەگرێت و نووسیوویەتی "ئەگەر تەقینەوەکانی کرماشان کاری ئیسرائیل بوو، بۆ گوتتان دەنگی هەورە تریشقەیە؟ ئەگەر نا بۆ لە بارەی مووشەکبارانەکەی هەولێردا گوتتان وەڵامی ئیسرائیل بووە؟"

ناوبراو لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی "گوتتان لە حەلەب شەڕی ئیسرائیل دەکەین بۆ ئەوەی شەڕەکە نەگاتە هەمەدان. ئێستا بڕیارە لە کرماشان و هەولێرەوە شەڕی ئیسرائیل بکەین؟".
مستەفا تاجزادە، مستەفا تاجزادە لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوێتی "مانای قوڵایی ستراتیجیی ئەوە بوو؟".
سەرچاوە: AA