زاخارۆڤا: سه‌لامه‌تی چێرنۆبڵ ده‌پارێزین
"رووسیا پابه‌نده به پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وێستگه‌كه"
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا رایگه‌یاند، رووسیا هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی وێستگه‌ی ناووكی چێرنۆبڵ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (17ی ئازار/ مارسی 2022)، زاخارۆڤا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: سوپای رووسیا هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تی وێستگه‌ی ناووكی چێرنۆبڵ بپارێزێت و زیانی به‌رنه‌كه‌وێت.
گوتیشی: ره‌گه‌زپه‌رسته ئۆكرانییه‌كان به مه‌به‌ست له سنووری وێستگه‌كه‌دا هه‌راسانكاری ده‌كه‌ن و خۆرئاواش ئه‌وه به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دنه‌ی هیستریای نه‌یارانه‌ی دژ به رووسیا بدات.
روونیشیكرده‌وه، رووسیا پابه‌نده به پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وێستگه‌كه.
پێشتر سه‌رۆكی بێلاڕووس، ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی تیمی شاره‌زایانی ره‌وانه‌ی چێرنۆبڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وزه‌ی كاره له وێستگه‌كه به‌رهه‌م بهێنێت.