دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 سوپاسی په‌رۆشی و هاوسۆزیتان ده‌كات
ئه‌و پشتیوانییه سه‌نگین و پته‌وه بووه‌ته هه‌وێنی وره و پشوو درێژی و به‌رده‌وامیمان له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی

K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەی کوردستان24، له په‌یامێكدا سوپاسی په‌رۆشی و هاوسۆزی هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه و لایه‌نانه‌ی كردووه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان پشتیوانیان بۆ دامه‌زراوه‌كه ده‌ربڕی و په‌رۆشی سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كه بوون.
له سوپاسنامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و پشتیوانییه سه‌نگین و پته‌وه بووه‌ته هه‌وێنی وره و پشوو درێژی و به‌رده‌وامیمان له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی به‌رپرسیارانه و نیشتمانیانه و مرۆڤانه بۆ وه‌رگرانمان".
ده‌قی په‌یامه‌كه
دوای ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی درەنگانی شه‌وی (12-13ی ئاداری 2022) كرایه سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كانی هه‌ولێر و له ئاكامدا زیانی زۆری ماددی به‌ر دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 كه‌وت، له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا، په‌رۆشیەکی مەزنی جه‌ماوه‌ری په‌یامی میدیایی دامه‌زراوه‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان بینی و هاوسۆزی و پشتیوانییه‌كانیان وزه و تینی پێ به‌خشین.
لە پێش هەمووشیانەوە، پشتیوانی و سەردانی مەیدانی پڕ له هیوای به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هەروەها سەردانی بەڕێز مسته‌فا كازمی و شاندی یاوەری لە حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەک لە وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستان و عێراق و پارێزگاری هەولێر و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و نێرده و كونسوڵخانه بیانییه‌كان له هه‌ولێری پایته‌خت، هەروەها هاوسۆزی باڵیۆزی وڵاتان له به‌غدا، دامه‌زراوه و سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌یی و جەماوەریی و میدیایی و ئەکادیمییەکان له هه‌رێمی كوردستان، ئاژانسە میدیایی و پیشه‌ییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و شاندی مەترانە بەڕێزەکان و كه‌سایه‌تییە ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئه‌كادیمیانی كورد له ناوخۆ و تاراوگه، نووسەر و رۆژنامەنووس و هونه‌رمەندانی كوردستان، هه‌موو ئه‌و میدیاکارانەش، کە رووماڵی په‌لاماره‌كه‌یان كرد، هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش، كه له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه پشتیوانیان ده‌ربڕیووه، جێی سوپاس و پێزانینی له‌راده به‌ده‌رمانن و ئه‌و پشتیوانییه سه‌نگین و پته‌وه بووه‌ته هه‌وێنی وره و پشوو درێژی و به‌رده‌وامیمان له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامی میدیایی به‌رپرسیارانه و نیشتمانیانه و مرۆڤانه بۆ وه‌رگرانمان.
لێره‌وه وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پێزانینی زۆرمان بۆ ئه‌و هه‌موو پشتیوانییه دڵسۆزانه‌یه‌تان، به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه وه‌ك هه‌میشه به‌رده‌وام ده‌بین له گه‌یاندنی په‌یامی سه‌نگینی نیشتمانیانه و مرۆڤانه‌مان و هیچ په‌لامارێك ناتوانێت له رێگه‌ی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانمان دوامان بخات.
دووباره سوپاس بۆ پشتیوانییه‌كانتان..
بەڕێوەبەرایەتی
دامەزراوەی کوردستان24
17/3/2022