ترامپ داوای چاودێریكردنی مزگه‌وته‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات
نابێت به‌رامبه‌ر گرووپه توندره‌وكان خه‌مسارد بین

K24 – هه‌ولێر
پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، دۆناڵد ترامپ داوای چاودێریكردنی مزگه‌وته‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
ترامپ له وته‌یه‌كدا له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری ئاتلانتای ویلایه‌تی جۆرجیا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی توندره‌وه‌كان خه‌مسارد بێت، وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات.
ترامپ پێشتریش له لێدوانه‌كانیدا به توندی هێرشی كردبووه سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌ڵویستی ئیداره‌ی ئۆباما سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژی تیرۆر و چۆنییه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی و هه‌روه‌ها گرووپه توندره‌وه‌كانی ئیسلامی له عێراق و سوریا.
ترامپ هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه ژماره‌ی دانیشتوانانی موسلمانی ئه‌وروپا ده‌ربڕیوه و سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆچی په‌نابه‌رانی سوریا بۆ ئه‌وروپا هۆشداری داوه.
سه‌رنجڕاكێشترین لێدوانی ترامپ كه كاردانه‌وه‌ی توندی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا، داوای كردبوو رێگه به موسلمانان نه‌درێت بێنه ناو ئه‌مریكاوه.
ترامپ سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه ئه‌مریكا له شاری ئۆرلاندۆ كه ببووه هۆی كوژران 49 هاوڵاتی و برینداربوونی 53 دیكه، داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ئۆبامای كردبوو كه هێڕشه‌كه له لایه‌ن ئه‌فغانییه‌كی ئه‌ندامی رێكخراوی داعش ئه‌نجامدراوه.