بایدن هۆشداری توندی دایه "بینگ"
چین ره‌تیده‌كاته‌وه هاوكاری سه‌ربازیی رووسیا بكات

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆك جۆو بایدن، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (18ی ئادار) به‌كاتی كوردستان، ماوه‌ی 2 كاتژمێر قسه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا چین-یه‌كه‌ی شین جین بینگ كرد، ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له‌نێویاندا جه‌نگی ئۆكرانیا و داگیركاری رووسیا، بێئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه بدات ده‌رباره‌ی گفتووگۆكه.
ئه‌نتۆنی بلینكین، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ 17ی ئادار (مارسی 2022) رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران و نائارامه به‌وه‌ی كه چین بیر له‌وه بكاته‌وه راسته‌وخۆ هاوكاری رووسیا بكات به كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی تا له ئۆكرانیا به‌كاریبهێنێت، سی ئێن ئێن له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی پێنتاگۆن-ه‌وه رایگه‌یاندووه، كه بایدن له گفتووگۆكه‌یدا له‌گه‌ڵ شین جین بینگ به روونی هۆشداری توندی داوه، كه چین تووشی به‌رپرسیارێتی ده‌بێت بۆ هه‌ر رێوشوێنێك بیگرێته‌به‌ر بۆ پاڵپشتیكردنی داگیركاری رووسیا.
به‌رپرسێكی پێنتاگۆن به زه نیویۆرك تایمز-ی وتووه، كه پێده‌چێت جوڵاندنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری شاندونگ یه‌كێكی تر بووبێت له ته‌وه‌ره‌ی گفتوگۆكانی بایدن له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی ئادار (مارسی2022) نوێترین كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری له‌نزیك دوورگه‌ی تایوان جێگیركرد، وه‌ك برووسكه ئاسا بۆ ئه‌مه‌ریكا پێش چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له گفتوگۆكه‌ی نێوان بایدن و بینگ.
به‌پێی راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوان كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری شاندونگ به‌تێپه‌ڕبوونی له نزیك دورگه‌ی كیمن-ی نزیك به‌نده‌ری شیامن-ی چین-ی جێهێشتووه به‌ره‌و دوورگه‌ی تایوان.
جین باسكی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی به‌ر له گفتووگۆی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و چین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رۆژانه‌ی خۆیدا وتی: "گفتووگۆكان به‌شێكه له‌و هه‌وڵه پێكه‌وه‌ییه‌یی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ پارێزگاری له هێڵی هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی ئێستا".
به‌ڵام به‌پێی چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگرییه‌وه چنگیان كه‌وتووه و سی بی ئێس نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌مه‌ریكا بروسكه‌یه‌كی دیپلۆماسی گه‌یاندووه‌ته چین، كه پێشبینی ئه‌وه‌ی تێداخراوه‌ته‌ڕوو، كه چین له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه هاوكاری سه‌ربازیی و دارایی رووسیا بكات وه‌ك به‌شێك له هاوكاری جه‌نگ دژی ئۆكرانیا، به‌ڵام چین هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیاری نه‌بووه به‌رامبه‌ر به‌و بروسكه‌یه.
بایدن و بینگ دواهه‌مین په‌یوه‌ندیان له مانگی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2022)دا بوو، كه ماوه‌ی سێ كاتژمێری خایاند و به گفتووگۆی لوتكه ناسێنرا، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 18ی ئایار له دوای گفتووگۆیه‌كی نێوان جیك سولیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له كۆشكی سپی و یانگ جیتشی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی چین، دێت كه رۆژی 14ب ئادار (مارسی 2022) پێكه‌وه له رۆما نزیكه‌ی 7 كاتژمێر كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سولیڤان و جیتشی، به‌رپرسێك له ئیداره‌ی بایدن به ی‌و ئێس توده‌ی راگه‌یاند، كه ئیداره‌ی بایدن ترسێكی قوڵی هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چین به‌لای رووسیادا هه‌نگاو بنێت.
هه‌روه‌ها چه‌ند كاتژمێرێك دوای گفتووگۆ ڤیدیۆییه‌كه‌ی بایدن و بینگ، هه‌ریه‌ك له ویندی شیرمان جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و تشین یانگ باڵیۆزی چین له ئه‌مه‌ریكا، له‌بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه چاویان به‌یه‌ككه‌وت.
به‌پێی دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی كه سی بی ئێس نیوز-یان راگه‌یاندووه، له‌كاتێكدا زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا رووسیایان په‌ناگیركردووه له‌دوای پرۆسه‌ی داگیركاری رووسیا به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا و پاش سێ هه‌فته شه‌ڕ، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌شێك له وڵاتانی ئاسیا و عه‌ره‌بی سزای توندیان خستۆته سه‌ر مۆسكۆ، به‌ڵام هه‌فته‌ی پێشوو دوای ئه‌وه‌ی رووسیا داوای له چین كردووه كه هاوكاری سه‌ربازی و كه‌لوپه‌لی جه‌نگی بكات، چین تا راده‌یه‌ك رازی بووه، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له چین و رووسیا ئه‌م ده‌نگۆییه‌یان ره‌تكرده‌وه.