بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیەکان.. سەرمایەدارێکی کورد لە هەولێرەوە دەچێتە کیێڤ

کوردێك لە جەنگی عێراقەوە بۆ جەنگی ئۆکرانیا

د. عیماد باڵەک
د. عیماد باڵەک

K24 - هەولێر:

سەرمایەدارێکی کورد بەناوی "د. عیماد باڵەک" کاتێک لە نوسینگەکەی خۆی لە هەولێر وێنە و ڤیدیۆی جەنگی ئۆکرانیای بینی، بڕیاریدا بۆ یارمەتیدانی خەڵکەکەی بچێتە ئەو وڵاتە.

کاتێک بەشێك لە هاووڵاتییە سڤیلەکانی ئۆکرانیا هەوڵیان دەدا وڵاتەکە بەجێبهێڵن، د. عیماد بیری لەوە دەکردەوە کە چۆن بگاتە کیێڤ، ئەو وەک باسی دەکات ماوەیەک لەو ناوچەیە ژیاوە و ئۆکرانیا بە وڵاتی خۆی دەزانێت.

عیماد باڵاک
عیماد باڵاک

 

د. عیماد (45 ساڵ) لەبارەی گەشتەکەیەوە گوتی: "نە دەترسام، ئەوەی مێشکمی داگیرکردبوو، ئەوە بوو کە چۆن دەچمە وڵاتەکەوە."

گەشتەکەی بە فڕۆکە دەستیپێکرد و دواتر بە شەمەندەفەر گەیشتە شوێنەکەی خۆی کە دەیەویست، بە نزیکەیی چوار رۆژی خایاند.

د. عیماد باڵەک لەکاتی گەشتەکەیدا
د. عیماد باڵەک لەکاتی گەشتەکەیدا

د. عیماد لەبارەی یارمەتیدانی ئۆکرانیەکانەوە دەڵێت: "شەڕکردن تەنها بە چەک هەڵگرتن نابێت، دەکرێت بە پشتگیریکردن و دابینکردنی پێداویستیەکانیان زیاتر سوودت هەبێت."

د. عیماد باڵەک
د. عیماد باڵەک

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئەزموونی جەنگی عێراقیشی بینیووە بۆیە ئاسانتر لەگەڵ بارودۆخەکەیا هەڵدەکات.

د. عیماد لە جەنگی نێوان ئێران و عێراق لەگەڵ خێزانەکەیدا چوونەتە هۆڵەندا، دواتر لە ئەمەریکا نیشتەجێ بووە و لە ساڵی 2012ـەوە هاتووەتەوە هەرێمی کوردستان.

دوو ساڵ پێش هاتنی داعش بۆ عێراق و سنوورەکانی هەرێمی کوردستان، وەبەرهێنانی لە ئۆکرانیا کردووە و رێستۆرانتێکی لەو وڵاتە کردووەتەوە، عیـماد لەبارەی ئۆکرانیاوە گوتی: "تەنانەت پێش داگیرکاریەکەی رووسیاش، شوێنێکی باش و سەلامەت بوو بۆ وەبەرهێنان."

لە 8ـی ئادارەوە، دوای گەشتنی بە کیێڤ، ئەو پیاوە لە چێشتخانەکەی خۆیدا دەستیکرد بە ئامادەکردنی خواردن بۆ هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی، لەهەمانکاتدا لە ئەمەریکاوە دەستیکرد بە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئۆکرانیەکان.

د. عیماد بە بەکارهێنانی کۆمپانیای بازرگانی ئەلکترۆنی زیبۆکس کە خۆی خاوەندارێتی دەکات، لە گواستنەوەی کەلوپەلی پێویست یارمەتی ئۆکرانیەکان دەکات.

د. عیماد باڵەک لە Taras Shevchenko University لە بواری "پەیوەندییە ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان" بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست هێناوە و سەرۆکی رێکخراوی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتیە ئۆکارانیایە لە عێراق و دامەزرێنەری کۆمپانیای "زیبۆکس"ـە.  

سەرچاوە: رۆیتەرز

H.H

Fly Erbil Advertisment | فلاي اربيل