فڕۆكه‌یه‌كی ناتۆ تێكشكا
چوار كه‌سی تێدابووه و هیچیان رزگاریان نه‌بووه

K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی مانۆڕی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ناتۆ، رۆژی هه‌ینی له باكووری نه‌رویج كه‌وته خواره‌وه و تێكشكا، كه چوار كه‌س له تاقمی فڕۆكه‌كه بوون، هیچیان رزگاریان نه‌بووه.
فڕۆكه‌كه هه‌لیكۆپته‌ر بووه له جۆری Bell-Boeing V-22 Osprey، كه فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازییه و خاوه‌ن دوو بزوێنه‌ره و به شێوه‌یه‌كی ستوونی هه‌ڵده‌فڕێت، له‌كاتی مانۆڕی سه‌ربازیدا رۆژی هه‌ینی، په‌یوه‌ندی به بنكه‌ی سه‌ربازییه‌وه ده‌پچڕێت، كه بڕیار بوو بچێته بۆدۆی باكووری نه‌رویج، دواتر تێكشكاندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن بنكه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ناتۆ، پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.
ئیكسیڵد سیڤیرنسن، به‌رپرسی رۆژنامه‌وانی له ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی رزگاركردن، رایگه‌یاند، پارچه‌ی تێكشكاوی فڕۆكه‌كه له نزیك ناوچه‌ی گراتادالینی باشووری بۆدۆ دۆزراوه‌ته‌وه، كه ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه.
تا ئێستا تیمه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ته شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه و له رێگه‌ی چاودێریكردنی شوێنه‌كه‌ش له رێگه مانگی ده‌ستكرده‌وه، پێناچێت هیچ كه‌سێك له تاقمی فڕۆكه‌كه رزگاربووبن.
فڕۆكه‌كه له چوارچێوه‌ی مانۆری سه‌ربازیی ناتۆ به‌ناوی "به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سارد"، كه زه‌مینی و ده‌ریایی و ئاسمانی بوو، به‌شداریكردبوو، مانۆڕه‌كه‌ش له 10ی ئادار ده‌ستیپێكردووه و تا 10ی مانگی نیسانی 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر له 30 هه‌زار سه‌رباز و 220 فڕۆكه و زیاتر له 50 كه‌شتی جه‌نگی وڵاتانی ئه‌ندام به‌شداری مانۆڕه‌كه ده‌كه‌ن.