پۆلیسی فیدراڵی عێراق: 25% ی فه‌لوجه كۆنترۆڵكراوه
تیمه‌كانی ئه‌ندازیاری پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه خه‌ریكی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌هی بۆمبه‌كانن

K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وی كردن به ئاراسته‌ی سه‌نته‌ری قه‌زای فه‌لوجه و به‌پێی لێدوانی ده‌زگا ئه‌وله‌هییه‌كانی عێراقی ناوچه‌یه‌كی فراوانی قه‌زاكه‌یان كۆنترۆڵكردووه و داعش له‌و ناوچانه به‌ده‌رنراوون و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژراوه.
،ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم" ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له پۆلیسی فیدراڵی عێراقه‌وه زانیویه‌تی كه 25% ی سه‌نته‌ری قه‌زای فه‌لوجه كۆنترۆڵكراوه و شه‌قامی 60 مه‌تری قه‌زاكه‌ش به زوویی كه‌وتوه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه عێراقییه‌كان و ئێستا تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی وبۆمب و ته‌قه‌مه‌نی سه‌رقاڵی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان.
پۆلیسی فیدراڵی عێراق ژماره‌ی كوژراوانی داعشی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاشكرا كردووه و ڕایانگه‌یاندووه(232) چه‌كداری داعش كوژراوون و 25% ی سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌یان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كردووه.
پۆلیسی فیدراڵی عێراق كه هیزه‌كانیان به‌شداره له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، له په‌یجی تایبه‌تی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌یانه‌وه زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌ك و ناوچانه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ڕزگار كراوون.
له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن، گه‌ڕه‌كه‌كانی(خه‌زرا) و (ریساله) و (جه‌بیل) و به‌نداوی فه‌لوجه و ناوچه‌ی شوقه‌كان و ناوچه‌ی شه‌هیدانی دوو و شه‌قامی 60 مه‌تری چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌یان خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه.
له 23/5/2016 وه هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركرنی فه‌لوجه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان ده‌ست پێكردووه و تا ئێستا ئامانجی سه‌ره‌كی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌دینه‌هاتووه كه كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی سه‌نته‌ری قه‌زاكه‌یه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌ڕێوه‌چوون،چه‌ندین ڕه‌خنه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتانی جیهان و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی سوننه له عێراق، ئاراسته‌ی هێزه عیراقییه‌كان كراوه، به‌وه‌ی پێشێلكاری گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه ئه‌نجامداوه و هه‌ندێكیان به ئاشكرا حه‌شدی شه‌عبی و ئێرانیان به‌و كرده‌وانه تۆمه‌تبار كردووه كه به‌قسه‌ی ئه‌وان به پلان و به‌رنامه ئه‌و كارانه دژی سوننه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌رعه‌بادی،چه‌ند جارێك لێدوانی داوه و ڕایگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆییان كردووه و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری خه‌ڵكی سڤیلیان داوه به‌توندی سزا ده‌درێن.