سوپای پاسداران: دوو پاسدار له شه‌ڕه‌كه‌ی شنۆ كوژراون
حدكا: نزیكه‌ی 20 پاسدار كوژران و برینداربوونه
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
سوپای پاسدارانی ئێرانی رایگه‌یاند له شه‌ڕه‌كه‌ی شاری شنۆ دوو پاسدار كوژراون.
قه‌رارگه‌ی حه‌مزه‌ی سوپای پاسداران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له شه‌ڕی دوێنی له ناوچه‌ی شنۆ دوو پاسدار كوژراون.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سوپادا هاتووه: "له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازانی قه‌رارگای حه‌مزه، دوو سه‌رباز كوژروان كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێ كه‌لوپه‌لدا گیراوه كه بۆ نائه‌منی له‌ناوخۆی وڵات به‌كار ده‌هێنران".
له به‌شیكی تردا هاتووه: "له‌دوای كرده‌وه‌كانی دژی شۆڕش و خواستی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، سه‌ربازانی سوپا به پشتیگیری خه‌ڵك به‌ره‌نگارییان بوونه‌وه كه دوو تیمی تیرۆریستی له ناوچه‌ی شنۆ هه‌ڵوه‌شێنراون و نۆ كه‌سیش كوژراون".
پێش ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی سوپای پاسداران، گوتەبێژی شورای نیزامی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به (كوردستان24)ی رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕی دوێنێی پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سپای پاسداران لە شاری شنۆ و گوندەكانی دەەورووبەری 20 پاسدار كوژران و بریندار بوون كە لە ناویاندا جێگری فەرماندەی سوپای شاری شنۆ به‌ناوی حاجی سه‌مه‌دی ھەیە و ته‌رمه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری شنۆ گواستراوه‌ته‌وه.