"مووشه‌ك بارانكردنی بنكه‌ی به‌له‌د به‌ئامانجگرتنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه‌"

"تائیستا دەستگیرنەکراون"

قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق
قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق

K24 - هه‌ولێر:

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەيى عێراق ئاشكرای ده‌كات، بەئامانج گرتنى بنکەی بەلەدی ئاسمانی کارێکی تیرورستیە.

قاسم ئه‌عره‌جی، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، به‌ ئامانج گرتنی بنکەی بەلەد کارێکی تیرورستیە و تائیستاش ئه‌نجامده‌رانی دەستگیرنەکراون.

ئه‌عره‌جی راشیگه‌یاند، بنکەی بەلەدی ئاسمانی موشەک باران کراوە كه‌ بەئامانج لێی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە.

دوێنێ ئێوارە له‌لای قەزای خاڵسەوە چوار مووشه‌ك ئاراستەی  بنکەی بەلەدی ئاسمانی کرا، ئه‌و بنكه‌یه‌ فرۆکەی عێراقی و هاوپه‌یمانان لە خۆی دەگرێت.

Fly Erbil Advertisment