جۆنسن: ئه‌گه‌ر پوتن سه‌ربكه‌وێت له‌سه‌ر سنووری ئۆكرانیا ناوه‌ستێت
"ئه‌و هه‌نگاوه زۆر دروست ده‌بێت، كه پاڵپشتی ئۆكرانیا بین"
![بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا / وێنه: AFP](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Mar-2022/164770209955535333555543543.jpg)
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر پوتن له ئۆكرانیا سه‌ر بكه‌وێت، ناوه‌ستێت و جۆرجیا و وڵاتانی به‌ڵتیگیش داگیر ده‌كات.
بۆريس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له گوتارێكی له كۆنگره‌ی پارتی پارێزگاران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر پوتن سه‌ر بكه‌وێت، له سنووری ئۆكرانیاوه ناوه‌ستێت، جۆرجیا و وڵاتانی به‌ڵتیگیش داگیر ده‌كات.
جۆنسن راشیگه‌یاند، له‌نده‌ن پاڵپشتی كیێڤ ده‌كات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشنیاری سزای رووسیا خستووه‌ته به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌وروپایی، به‌تایبه‌ت سزادانی ڤلادمێر پوتن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بێن واڵاس، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، به‌ریتانیا له پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌ت پێدانی چه‌ك.
واڵاس راشیگه‌یاند، به‌ریتانیا پاڵپشتی سه‌ربازی بۆ كیێڤ ناردووه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت، به‌تایبه‌ت دابینكردنی سیستمی دژه مووشه‌ك، چونكه هه‌موو لا گه‌یشتنه ئه‌و بۆچوونه كه رووسیا مه‌ترسیداره.
بێن واڵاس جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، پێویسته ئاسایشی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ بپارێزین، بۆ ئه‌مه له‌نده‌ن سه‌ربازی بۆ سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا ناردووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، لیز ترا‌س، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا دكتاتۆره، هه‌موو ئه‌و سزایانه‌ی كه به‌سه‌ریدا سه‌پێندراون، زیان به مۆسكۆ ده‌گه‌یه‌نن. ده‌شڵێت: "ده‌بێت ده‌ره‌نجامی زیانه‌كان بۆ سه‌ر پوتن بزانین".
بریتی باتێل، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، پلانمان بۆ ئه‌وه داناوه كه پوتن له جه‌نگی دژ به ئۆكرانیا هه‌ره‌س بێنێت.
باتێل راشیگه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه زۆر دروست ده‌بێت، كه پاڵپشتی ئۆكرانیا بین.