عادل باخه‌وان: ئێران به مووشه‌كبارانه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر په‌یامی جیاوازی ئاراسته‌ی چه‌ند لایه‌نێك كرد
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش ده‌داته‌وه، كه "بۆچی ئێران له‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه هه‌ولێری بۆ په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد؟

K24- هه‌ولێر:
دكتۆر عادل باخه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی عێراق، سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر و دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 گوتی: ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هێزێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازیی به ته‌واوی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی و ئه‌تۆمیی هه‌بوایه، ئێران بوێری ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد له‌و هه‌موو وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌لاماره‌كانی هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی دكتۆر عادل باخه‌وان له‌كاتی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، ئێران زۆر باش ده‌زانێت كه مووساد و ئیسرائیل له بست به بستی لوبنان، سووریا بوونیان هه‌یه و به فه‌رمی له وڵاتانی قه‌ته‌ر، ئیمارات و سعوودییه‌ش هه‌ن، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی له سه‌رانسه‌ری عێراقی بوونیان هه‌یه و له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیش به ئاشكرا هه‌ن، له‌كاتێكدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بوونی ئیسرائیل و مووساد له هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵام ده‌ستنیشانكردنی كوردستان بۆ په‌لاماره مووشه‌كییه‌كانی ئێران، سیناریۆیه‌كی گه‌وره‌تری له‌پشته‌وه‌یه، به‌بێ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌و سیناریۆیه بخاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ی عێراق ئاماژه‌ی به دوو هۆكار بۆ ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ده‌كات، كه به گوته‌ی خۆی، یه‌كه‌م: بۆچی له‌م كات و ساته‌دا ئه‌و په‌لاماره‌ی كرد؟ و دووه‌میش: بۆچی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵبژارد.
سه‌باره‌ت به هۆكاری یه‌كه‌م د. عادل باخه‌وان گوتی: وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، كه له ئێستادا ئێران پێویستی به خۆده‌رخستنێكی گه‌وره هه‌یه، پێشتر كه له‌ڕێگه‌ی میلیشیاكانییه‌وه له عێراق بۆمب و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی بۆ به‌ئامانجكردنی شاری هه‌ولێری ده‌نارد، به‌ڵام ئێستا راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مووشه‌كی بالیستی ئاراسته ده‌كات، بۆیه ئه‌و كاره‌ی كرد، تاوه‌كو خۆی وه‌ك هێزێكی گه‌وره نه‌ك ته‌نها نیشانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بدات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی به‌و گه‌وره‌ییه خۆی نیشانی هه‌موو جیهان بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێران ده‌زانێت كه له‌م قۆناغه‌دا جیهان به جه‌نگێكی دیكه‌وه سه‌رقاڵه و ئێمه‌ش له گۆڕانێكی زۆر گه‌وره‌ی مێژوویی داین، پێشبینیش ده‌كرێت، له‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه‌دا ئه‌مه‌ریكا لاواز ده‌بێت و رووسیا به هێزه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه و هه‌موو رووت و قووتییهكانی ئه‌وروپاش ده‌رده‌كه‌ون، بۆیه ئێران له‌م چركه ساته‌دا ده‌یه‌وێت په‌یامێك به هه‌موو جیهان بدات، كه به هێزه‌وه لێره‌م و ناتوانرێت به‌بێی من ده‌ستكاری هیچ گۆڕانكارییه‌كی جیهان بكرێت.
سه‌باره‌ت به وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌میش، كه بۆچی ئێران هه‌ولێری بۆ په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بۆیه ئێران له‌نێوان ئه‌نقه‌ره، ئه‌بوزه‌بی، به‌یروت و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه كه ئیسرائیل به فه‌رمی بوونی لێ هه‌یه، هه‌ولێری هه‌ڵبژارد، كه ئیسرائیل هیچ ئاماده‌ییه‌كی لێی نییه، چونكه تاران ده‌زانێت، كه نه نه‌ك ته‌نها هه‌ولێر، به‌ڵكو عێراقیش له‌و قۆناغه‌دا ناتوانێت كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش له‌به‌ر هه‌ولێر و به‌غدا ناتوانن كاردانه‌وه نیشانی تاران بده‌ن و ئێستا ئه‌وان سه‌رقاڵی چیرۆكێكی زۆر گه‌وره‌ترن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئامانجێكی دیكه‌ی ئێران له‌و مووشه‌كبارانه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر ناردنی په‌یامی جیاوازه بۆ چه‌ند لایه‌نێك، له‌وانه‌ش بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودییه و هه‌روه‌ها ویستی به موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وی سه‌دریش بڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین ده‌ستمان به هه‌ولێر بگات، كه ئارامترین شاری عێراقه، ئه‌وا بزانه زۆر به‌ئاسانی ده‌توانین گه‌مه‌كه‌ی تۆ تێكبده‌ین"، هه‌وره‌ها گووپاتیكردهوه، "نامه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و په‌لاماره بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، به‌وه‌ی كه ئه‌و یارییه‌ی ئێستا تۆ به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌در ده‌كه‌یت، ئێمه زیاتر له په‌یامێكمان بۆ ناردووی، له په‌یامی یه‌كه‌مدا نه‌مانهێشت هۆشیار زێباری چانسی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌بێت، په‌یامی دووه‌م بریتی بوو له یاسای نه‌وت و گاز و په‌یامی سێیه‌میش ئه‌و مووشه‌كه بالیستیانهن، كه ئێستا ئاراسته‌تان ده‌كه‌ین".
جه‌ختیشیكرده‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه عێراقی، هه‌رێمایه‌تی و جیهانیش له‌وه تێبگه‌ن، كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك له عێراق ناتوانێت ئێۆران فه‌رامۆش بكات، ته‌نانه‌ت له پێكهێنانی حكومه‌تیشدا.