كۆیه.. فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ مامۆستایه‌كی ئایینی ده‌رچوو
نه‌ورۆزی به جه‌ژنی ئاگرپه‌رست و بێباوه‌ڕان ناوبردووه

K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی كۆیه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی مامۆستایه‌كی ئایینیی بڵاوكرده‌وه، كه له گوتاری ئایینی‌دا بۆنه‌ی نه‌ورۆزی به جه‌ژنی ئاگرپه‌رستان و بێباوه‌ڕان ناوبردووه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌قافی كۆیه دووپاتیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی داوای له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆیه كردووه، داوای یاسایی له‌سه‌ری بجووڵێنێت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و مامۆستایه ئایینییه ده‌رچووه و له كاری گوتارخوێنیش دوور خراوه‌ته‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی كۆیه:
ئەمڕۆ شەممە 19ی ئادار، گرتەیەکی ڤیدیۆیی مامۆستایەکی ئایینی بەناوی"رزگار کریم وه‌ھاب" لەتۆڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاوبووه‌تەوە، کە تیایدا ناوبراو بۆنەی نەتەوەیی نەورۆز بە جەژنی کافر و ئاگرپەرستەکان ناودەبات و ئەوانەی ئەو یادەش بکەنەوە بەموشریك ئەژماردەکات!؟ بۆیە ھەر ئەمڕۆ داواکاری گشتی بەپێی رێکاری یاسایی داوای لەدادگای لێکۆڵینەوەی کۆیە کردووە، داوای یاسایی لەسەر بجووڵێنن و لە ئەنجامدا فەرمانی دەسگیرکردنی بۆ دەرچووە، سەرەڕای گرتنەبەری رێکاری کارگێڕی و دوورخستنەوەی ناوبراو لەکاری گوتارخوێنی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە.
ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، کەسایەتییە ئاینیە دڵسۆزەکان لە رابردوو و ئێستادا لەڕیزی پێشەوەی نیشتیمانپەروەراندا بوونە و بگرە سەرکردایەتی زۆر شۆرش و راپەرینەکانیشیان کردووە، بۆیە قسە و گوتەکانی کەسێك تەنھا دەربڕینی رای تاکە کەسی خۆیەتی و بێگومان لەناو ھەموو چین و توێژەکانیش بیر و ئایدیای جیاواز و نەشازیش ھەیە.
لە کۆتاییدا نەورۆز و سەری ساڵی کوردی
لەھەموو لایەك پیرۆز دەکەین، بە ھیوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە رۆژانی نەورۆزدا
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی کۆیە
19/3/2022