ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی ترسناك ئاراسته‌ی توركیا ده‌كات
توركیا داواكه‌ی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنیشی نه‌داوه جێبه‌جێی بكات
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ی كۆشكی سپی، ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی نافه‌رمی ئاراسته‌ی توركیا كردووه، كه زۆرێك له شیكه‌ره‌وانی سیاسی ئه‌مه‌ریكا به مه‌ترسی ناوده‌به‌ن بۆ توركیا، هه‌رچه‌ند تا رۆژی (19ی ئادار/ مارسی 2022) توركیا داواكه‌ی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و به‌ڵێنیشی نه‌داوه جێبه‌جێی بكات.
ئه‌مه‌ریكا داوایه‌كی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ توركیا تاوتوێكردووه كه سیستمی مووشه‌كی به‌رگری ئێس -400 پێشكه‌شی ئۆكرانیا بكات، كه ساڵی رابردوو له رووسیای كڕیوه و یه‌كێكه له سیستمه به‌رگرییه به‌هێزه‌كانی دژه ئاسمانی له جیهاندا.
به پێدانی ئێس -400 به ئۆكرانیا فڕۆكه رووسییه‌كان توانای كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی ئۆكرانیایان كه‌مده‌بێته‌وه، كه تائێستا یه‌كێكه له‌و هۆیانه‌ی كه ئۆكرانییه‌كان به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن و ناتوانن هێزه‌كانیان له‌ژێر فڕۆكه‌ی رووسی بپارێزن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆیته‌رز، دوو به‌رپرسی باڵای پێنتاگۆن مانگی رابردوو ئه‌و پێشنیازه‌یان ئاراسته‌ی توركه‌كان كردووه، كه سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس-400 ببه‌خشێته هێزه‌كانی ئۆكرانیا وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ لێدانی هێزی ئاسمانی رووسیا.
هه‌روه‌ها سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، ئه‌مه داوایه‌كی فه‌رمی نییه، به‌ڵام داوایه‌كه پێشتریش پێشكه‌ش به توركه‌كان كراوه له میانی سه‌ردانێكی ویندی شیرمان، جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا له سه‌ره‌تای مانگی ئادار/ مارسی 2022.
ئه‌م بیرۆكه‌یه، كه به‌شێك له شیكه‌ره‌وانی سیاسی له ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه توركیا په‌سه‌ندی ناكات، به‌شێكه له‌و گفتوگۆ فراوانه‌ی نێوان شیرمان و به‌رپرسانی توركیا كه چۆن هاوپه‌یمانانی ناتۆ هاوكاری زیاتری ئۆكرانیا بكه‌ن دژی رووسیا.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز به‌رپرسانی توركیا هیچ توانجێكیان نه‌بووه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی سیستمی ئێس-400 له ئه‌نقه‌ره‌وه بۆ ئۆكرانیا، كه ساڵی پار ئه‌م سیستمه ناكۆكییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكرد له‌نێوان ناتۆ و توركیا.
هه‌روه‌ها تا ئه‌مساته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هیچ لێدوانێكی نییه به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌واڵه و به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی رۆیته‌رز شیكه‌ره‌وانی توركیا پێیانوایه، نموونه‌ی ئه‌م پێشنیازه نوێ نییه سه‌باره‌ت به توركیا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی سیستمه‌كه له‌وه‌دایه، كه رێگری ته‌كنیكیی و هونه‌ری دێته به‌رده‌م كارپێكردنی ئێس-400 له ئۆكرانیا، چونكه پێویستی به‌ماوه‌یه‌كی زۆره بۆ راهێنان له‌سه‌ری وێرای ئه‌وه‌ی ترسی سیاسی كه له‌لایه‌ن مۆسكۆوه دووچاری ئه‌نقه‌ره ده‌بێته‌وه.
ئه‌م بیرۆكه دوای ئه‌و هه‌واڵه سه‌ریهه‌ڵدا كه سلۆڤاكیا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه به پێدانی سیستمی به‌رگری ئێس -300 به ئۆكرانیا كه سیستمێكی دژه ئاسمانیی پێشووی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانه، پاشماوه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌یه كه ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی وارشۆ بۆیان به‌جێماوه.
سلۆڤاكیا، یه‌كێكه له‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ (سلۆڤاكیا، بولگاریا و یۆنان) كه سیستمی ئێس 300یان هه‌یه، به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی ناتۆ تا ئه‌مساته بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه چۆن بتوانن بره‌و به توانای به‌رگری ئۆكرانیا بده‌ن دژی هێزی ئاسمانی رووسیا، به‌ڵام تا ئه‌مساته هه‌موو بیرۆكه‌كان ته‌نیا له قسه ده‌رنه‌چوون و نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سلۆڤاكیا بۆ جێگرتنه‌وه‌ی سیستمی ئێس 300 پێویستی به سیستمی پاتریۆت-ه بۆ پارێزگاری له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه له گواستنه‌وه‌ی سیستمه‌كه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له پێنتاگۆن هۆشداری داوه، كه دانانی سیستمی پاتریۆت پێویستی به‌كاته بۆ راهێنان له‌سه‌ری.
بیرۆكه‌ی به‌رگریكردن له هێرشی ئاسمانی رووسیا و گواستنه‌وه‌ی سیستمی ئێس 300 یان 400 بۆ ئۆكرانیا، له‌دوای ئه‌و وتاره‌ی ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا دێت كه رۆژی (16ی ئادار/ مارسی 2022) له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، پێشكه‌شی كرد كه تێیدا به ئاشكرا داوای هێزی به‌رگری كرد دژی هێزی ئاسمانی رووسیا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌ندامانی كۆماریی و دیموكراتییه‌كان له كۆنگرێس فشاریان خستووه‌ته سه‌ر ئیداره‌ی بایدن، كه هه‌واڵه‌كانی چڕكاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنانی هه‌موو سیستمێكی به‌رگری، ئۆكرانییه‌كان پێویستیان به‌كات ده‌بێت بۆ راهێنان له‌سه‌ری.