کازمی: با نەورۆز بکەینە دەرفەت بۆ بەرقراکردنی ئاسایش و سەقامگیری
"پیرۆزبایی نەورۆز بەتایبەتی لە گەلی کورد دەکەم"

K24 – هەولێر
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، با جەژنی نەورۆز بکەینە دەرفەت بۆ بەرقراکردنی ئاسایش و سەقامگیری.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتێکدا لە ئەکاونتی خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە هەموو عێراقییەکان بەتایبەتی لە گەلی کورد دەکەم.
کازمی راشیگەیاندووە "با ئەم بۆنە بکەینە دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهاکانی خۆشەویستی و سۆز، بۆ بەرقرارکردنی ئاسایش، بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ منداڵەکانمان،و دەستگرتن بە عێراقی سەقامگیر و بەهێز و ئاوەدان".