تهندروستی سلێمانی: کەمتر لە 24 کاتژمێردا یانزە منداڵ بە نابەکامی لەدایک بوون
گومان دهكرێت هۆكارهكهی ئهمه بێت مهترسیداره
K24 – سلێمانی:
بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دهكات، کەمتر لە 24 کاتژمێر، لەبەشی منداڵی تازە لەدایكبووان لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون، یانزە منداڵ بە نابەکامی لەدایکبوون.
د.پشدەر عهبدوڵڵا ئیسماعیل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەپارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو دایکە بەڕێزانە دەکاتهوه کە دوگیانن، زۆر ئاگادار بن لە کاتی گەشت و سەیراندا بۆ ئەوەی منداڵەکانتان بە نابەکامی لەدایک نەبن.
ئهو پزیشكه راشیگهیاند، بەداخەوە لە دوێنێ شەوەوە بە کەمتر لە بیست و چوار کاتژمێر تەنیا لەبەشی منداڵی تازە لەدایکبووان لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون، یانزە منداڵ بە نابەکامی لەدایک بوون داخڵ کراون کە گومان دەکرێت بەشێکیان پەیوەندیان بە قەرەباڵغی و خراپی رێگاکان و تیژڕەوی بێت. دهشڵێت: "هیوادارین لە کاتی بوونی ژنی سکپڕ لەناو ئۆتۆمبێلدا زۆر بە هێواشی و بە وریاییەوە شۆفێری بکرێت".
نابەکامی، ئهو كاتهیه منداڵ بهو ماوهی بۆ ژنی دووگیان دیاریكراوه زووتر لهدایك دهبن.